کاروان فاخر
یاریگا
مانوێل پیلیگرینی،به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌رستی له ئاست ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌ی یایاتۆرێ ڕازی نیه،به‌ڵام تا ئێستاش پشت به تواناكانی ده‌به‌ستێت.
ڕاهێنه‌ری شیلیایی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی گۆڵ ووتی” تۆرێ له وه‌رزی ڕابردوو یه‌كێك له چه‌كه به‌هێزه‌كانی ئێمه بوو، به‌ڵام وه‌رزی ئه‌مساڵ به پێچه‌وانه‌وه نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت. له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا پیلیگرینی ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه تا ئێستاش بۆ ناوه‌راستی یاریگا پشتی پێده‌به‌ستێت و هیواش ده‌خوازم كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر دۆخی جارانی.
تۆرێ یاریزانی كۆتدیڤواری وه‌رزی ڕابردوو یه‌كێك له یاریزانه به تواناكانی مان ستی بوو ، به‌ڵام وه‌رزی ئه‌مساڵ نه‌یتوانیوه به‌و شێوه‌یه خزمه‌ت به یانه‌كه‌ی بكات،بۆیه به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌كه‌ی لێ ڕازی نیه.
سه‌رچاوه یاریگانێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1DjoTH6
by kurdosite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء