http://ift.tt/eA8V8J
chalack
سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای ھاوکاری سەربازی نێودەوڵەتی زیاتر دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەنبارو پێشنیاریش دەکا وەزارەتی بەرگری عێراق جبەخانەی پێویست بۆ ھێزە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایە دابینبکات.
پسپۆرانی سەربازیش بڵاویانکردۆتەوە، کۆنترۆڵکردنەوەی ئەنبارو پاککردنەوەی ئەو پارێزگایە لە داعش، کاتی پێویستەو پرۆسەکەش ئاسان نابێت، بەوەی داعش لەو ناوچەیە، بەدرێژای ٦٠٠ کلیۆمەتر، سنوری لەگەڵ سوریا ھەیە، دەشلێن کۆتایی ھێنان بەپاشماوەو جموجۆڵەکانی داعش لە سنوری ئەنبار، پەیوەستە بەچارەنوسی ئەو تیرۆریستانەوە لە سوریا.
سهرچاوه Kurdsat
by kurdosite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء