قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّىٰ يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ (التوبة :٢٩)
{قاتلوا الذين لا يؤمنون بالله ولا باليوم الآخر} له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا بجه‌نگێن 'ئه‌ی بڕواداران' كه به‌خواو، به ڕۆژی دوایی بێ باوه‌ڕن {ولا يحرمون ماحرم الله ورسوله} و هه‌ر شتێكیش خوا‌و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌و حه‌رامیان كردبێ، ئه‌مان به حه‌ڵاڵ و ره‌وای داده‌نێن {ولا يدينون دين الحق} و ملكه‌چی ئه‌م دین و ئایینه هه‌قه‌ش نابن، كه ته‌نها ئه‌و دینه‌ش ڕاست و دروسته'. {من الذين أوتوا الكتاب} ئه‌وانه‌ش ده‌بێ ئه‌و جه‌نگه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت ، خاوه‌ن كتێب نامهكانن، موسایی و عیسایین {حتى يعطوا الجزية عن يد} جه‌نگیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن هه‌تا به‌ده‌ستی خۆیان سه‌رانه ده‌ده‌ن {وهم صاغرون} و ملكه‌چ ده‌بن بۆ شه‌رعی پیرۆزی ئیسلام ، واته: ملكه‌چی فه‌رمانی خوا ده‌بن و له‌ژێر ركێفی ئیسلامدا باجوو سه‌رانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن وده‌ژین ، ئیمامی شافیعی ده‌ڵێ: باج وسه‌رانه ته‌نها له ئه‌هلی كتێب و خاوهننامهكان وه‌رده‌گیردرێ. سه‌رنجێك: ههرمووسایی و عیساییهك باوه‌ڕی به موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) نه‌بێ، مانای وایه به‌سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران باوه‌ڕی نیه‌و، په‌یڕه‌وی لهههواو نه‌فس و ئاره‌زووی خۆی ده‌كا، نه‌ك له ته‌ورات و ئینجیل، چونكه له‌واندا هاتووه: ده‌بێ باوه‌ڕ به (موحه‌ممه‌د) بێنن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو بڕیاری جه‌نگی له‌گه‌ڵدان. شیاوی باسه ئه‌م ئایه‌ته ساڵی نۆیه‌می كۆچی و پاش سه‌قامگیربوونی نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی هات بۆ فه‌رمان به‌جه‌نگ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن نامه‌كاندا، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) لهمهدینهو له‌ده‌ورووبه‌ری مه‌دینه (٣٠) هه‌زار كه‌سی كۆكرده‌وه بۆ هێرش بردنه سه‌ر (رۆم)ـه‌كان . تێبینی: سه‌رانه بڕیارێكی خوایی یه له‌به‌ر پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی نیشتمان و پێشكه‌شكردنی پرۆژه خزمه‌ت گوزاریهكانهوه ده‌بێ نێرینه‌ی باڵغ و ئاقڵ و فامیدهو ده‌ست رۆیشتوو ئه‌و سه‌رانه بدا، وه‌كو موسڵمانه‌كان زه‌كات ده‌ده‌ن و ده‌چنه سه‌ربازیی و، پاره‌و پولێكیان لێ ده‌سه‌نرێت له‌به‌رامبه‌ر پرۆژه خزمه‌ت گوزاریهكانهوه، خۆئه‌گه‌ر ئه‌وانیش چوونه ژێر ته‌كلیفی پرۆژه خزمهتگوزاریهكانهوهو سه‌ربازیان كرد، ئه‌وكات سهرانهكهیان له‌كۆڵ ده‌كه‌وێ.

by asdf via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء