ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ((جیهانگیری))
پیشه‌كی
ئه‌م توێژینه‌وه بچوكه كه‌ده‌رباره‌ی دیارده‌یه‌كی گه‌وره كراوه ، بریتیه له ته‌قه‌لایه‌كی بچوك بوناساندی ئه‌م دیارده‌یه ، خۆی له خۆیدا ناساندنی وه‌ها دیارده‌یه‌ك پێویستی به چه‌ندنین كتێب و نوسراوی گه‌وره‌و به پێز هه‌یه ، تاوه‌كو بتوانین په‌ی به هه‌موو ڕوه ناوه‌كی و ده‌ره‌كیه‌كانی به‌رین و هه‌روا به‌سانای به‌سه‌ریدا نهگوزهرێین .
جیهانگیری دیارده‌یه‌كی كه چه‌ندین ڕوی له‌یه‌ك جیاواز‌و ڕوی ئاشكرا‌و نهینی هه‌یه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆر له وتوێژهرهوانه كه بڕوایان به‌م دیارده‌یه هه‌یه به‌پێویستی یه‌كی گرنگی سه‌رده‌می ده‌زانن و لایان وایه كه پێشكه‌وتنی ئابوری و ڕزگاری بونی ده‌وڵه‌ته دواكه‌وتوه‌كان له‌و دۆخه‌ی كه هه‌یانه خوی له‌ناو ئه‌م دیارده‌یه‌دا حه‌شارداوه ، به‌ڵام تێڕوانینێكی دیكه‌و جیاواز ده‌بینرێت بۆ ئه‌م دیارده‌یه ئه‌ویش هه‌ندێك توێژه‌ری دیكه هه‌یه كه‌به‌توندی به‌گژ
جیهانگیریدا ده‌چنه‌وه و پێیان وایه كه ئه‌مه ته‌نها سیاسه‌تی خورئاواو ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه بۆئه‌وه‌ی ههیمهنهبكهن به‌سه‌ر جیهاندا و خامۆش كردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای گه‌لانی جیهان سیّیهم
مانایی جیهانگیری
زۆر له‌زانا و بلیمه‌ته‌كانی جیهان هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌و ڕاڤه‌كردنی ئه‌م زاراوه‌یان داوه . بۆ ئه‌وه‌ی تێگه‌شتن و ئاشانا بونی ئاسان بكه‌ن ، مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی عه‌وله‌مه‌ش بخه‌نه ڕوو.
ئه‌و زاراوه‌ی كه‌له ئینگلیزی‌دا بۆدیارده‌ی جیهانگیری به‌كارده‌هێنرێت (globalization)
واته به‌جیهانی بون یاخود جیهانگیری كه ئه‌م زاراوه‌یه له‌وشه‌ی ئینگلیزی (global) واته گۆی زه‌مین وه‌رگیراوه نه‌ك وشه‌ی (world) واته جیهان یان (universal) واته بونه‌وه‌ر ( الكون ) بۆیه زۆرێك لهلێكۆڵهره عه‌ره‌به‌كان پێان وایه كه‌ده‌بێ زاراوه‌ی (العولمه ) بگۆرنه‌وه به ( الكوكبه ) به‌و پێیه‌یی جیهانگیری تایبه‌ت نیه به بونه‌وه‌ر به‌ڵكو تایبه‌ت به‌گوی زه‌وی .
به‌جیهانی كردن زاراوه‌یه‌كه به‌ومانایه دێت كهجیهانبكرێت به یه‌ك جیهان ، یه‌ك ئاراستهبێت و له چوارچێوه‌ی یه‌ك شارستانیه‌تدا بێت و له‌به‌ر ئه‌وه پیًیشی ده‌گوترێت گه‌ردونی یان هه‌ساره‌یی. جیهانگیری زاراوه‌یه‌كی نوێیه,له‌زمانی ئینگلیزی له‌وشه‌ی global))واته جیهانی یان نێوده‌وله‌تی وه‌رگیراوه,زۆرجارلهگه� �ل وشه‌ی(گوند)داكۆدهكرێته� �ه,بۆیهدهبێته,واته گوندێكی جیهانی.سه‌ره‌تا به‌مانایی ڕزگاركردنی ئاڵوگۆری بازرگانی ده‌گه‌یاند له هه‌موو كۆت وبهندێكی گومورگی ، مانا به‌جیهانی بونی كه‌ل و په‌لی ده‌گه‌یاند ، یاخود مانای ئه‌و شتومه‌كانه‌ی ده‌گه‌یاند كه‌له‌سه‌ر ئاستی گۆی زه‌وی له‌نیوان خویاندا كێ بركێیان له‌سه‌ره ، نه‌ك له‌سه‌رئاستی بازار هه‌رده‌وڵه‌تێك به‌جیا له‌ده‌وڵه‌تێكی تره ، مانای كردن جیهان به‌یه‌ك بازاڕی كراوه بۆكێ بڕكێی نێو ده‌وڵه‌تی له‌نیوان هه‌موو كه‌ل و په‌له جیهانیه‌كاندا .
هه‌روه‌ها به‌مانای نه‌مانی سنوری جوگرافیا نیوان ده‌وڵه‌ته‌كان دێت و كۆكردنه‌وه‌یان له‌ناو یه‌ك جیهاندا دێت ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له ڕابردودا وه‌ك خه‌یاڵ ته‌ماشا كرابێت و تێیڕوانڕابێت ئه‌وا له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌رجه‌سته‌بووه . هه‌ڵبه‌ت ئهوداهێنراوه ته‌كنۆلۆژیانه‌ی سه‌رده‌م و كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان له‌به‌رده‌م كه‌ل وپه‌لی جیهانیدا ، بو به‌هۆی پهیوهستیهك و ئاڵۆزیه‌ك وتیكهڵاویهكی گه‌وره له‌نیوان گه‌لانی جیهاندا و دواتر دانیشتوانی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه وه‌ك دانیشتوانی گوندیكی لێهاتوه ،
به‌ڵام دواتر جیهانگیری له‌چوارچێوه‌ی ئابوری‌دا نه مایه‌وه به‌ڵكو سنوری ئابوری به‌زاند و چوه ناو لایه‌نه جیاوازه‌كانی تر وه‌ك سیاسه‌ت و رۆشنبیری داب و نه‌ریت و تاوه‌ك گه‌ردون به‌ره‌و یه‌ك گوند به‌رێت .
پێناسه‌ی جیهانگیری
پێناسه‌یه‌كی ورد‌و یه‌كگرتو نیه كه هه‌موو لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌سه‌ری رێك كه‌وتبن بۆیه دوجۆر پێناسه‌ی بۆكراوه یه‌كیان به ئیجابی سه‌یری ده‌كات و ئه‌وی دیكه به سلبی سه‌یری ده‌كات .
• دیونیك (dunning ) به‌پێی ئه‌م پێناسه‌یه جیهانگیری بریتیه له‌زیادبون و به‌هێزتربونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نیوان گۆمه‌ڵگاو وڵاتان به‌شێوه‌یه‌ك كه سیسته‌م و یاسا ئابوری ئێستا زیاتر ڕێك بخات.
• ئابوری ناس دكتۆر نه‌عیمه شۆمان ده‌ڵێت : له‌سایه‌ی به‌جیهانیكردن ، وڵاتانی جیهان نه‌ك هه‌ر سه‌ربه‌خۆی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌ڵكو ده‌چن به‌ره‌و كۆیله‌یی ، وڵاته‌كان قه‌رزارن هه‌موشیان وه‌ستاون له‌دانه‌وه‌ی قه‌رز ، هیچیشیان به‌ده‌ست نییه له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ریاندا .
سه‌رهه‌ڵدانی جیهانگیری
سه‌رهه‌ڵدانی زاراوه‌ی جیهانگیری له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له ئه‌مریكاوه سه‌ری هه‌ڵدا ، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه هه‌ر له‌م ساڵانه دا سه‌ری هه‌ڵداوه به‌ڵكو ئه‌م دیارده‌یه پاشینه‌یه‌كی دور و درێژی هه‌یه ،
له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌م كه له‌ئه‌وروپاوه سه‌ری هه‌ڵدا واته دیارده‌یه‌كی ئه‌وروپی بو كه ( ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی) بوو به‌ڵام له‌ئیستادا بوه به‌دیارده‌یه‌كی ئه‌مریكی چونكه له‌ئێستادا ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان ی ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات . هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای زێرینی یه‌كه‌می جیهانگیری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م تاوه‌كو سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ساڵی 1914 ز . چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌شدا شۆرشی ته‌كنۆلۆژیا هاتۆته ئاراوه ، كهماوهكانی لێك نزیك كردۆته‌وه ، وه ئاسۆكانی هێناوه‌ته‌وه یه‌ك بۆ یه‌كه‌م جار هێڵی ئاسنی و شه‌مه‌نده نهفهرو ته‌له‌فزێون و پاپۆری بازرگانی و ته‌له‌گراف و ئۆتۆمبیل و ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌ش ده‌ركه‌وت ، ئیتر ئه‌وروپا هه‌وڵی داوه هه‌یمه‌نه‌ی بكات به‌سه‌ر جیهاندا له‌ڕێگه ئیمپریالیزمه‌وه یه‌ك جۆر شارستانیه‌تی خۆی بسه‌پێنی به‌سه‌ر جیهاندا .
به‌ڵام له‌ئێستا ئه‌م ئاراسته‌یه گۆڕاوه ، بۆیه زۆربه‌ی بیرمه‌ندو زاناكان به‌م دیارده‌ی ده‌ڵێت بهئهمریكای بونی جیهانی ناوده‌به‌ن و وای ده‌ناسینن چونكه له‌ئێستادا ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات كه ههیمهنهبكات به‌سه‌ر جیهاندا.
هه‌روه‌ها گڵۆباڵیزه‌یشن دیارده‌یه‌كی نوێ نیه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی نوێیه ئه‌و ته‌كنیكه هاوچه‌رخانه‌یه كه‌له‌خۆی هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌و توانای پێده‌به‌خشێت به‌هیزترین كلتوربێت ، كلتوری بێ هێز له‌ناوبه‌رێت و جیگایی بگرێته‌وه .
ئه‌م دیارده‌یه هه‌رچه‌نده له‌ڕوی زاراوه وشه‌یه‌كی نوێه و تازه‌یه وسه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵان هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ، به‌ڵام پێشینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌مێژودا به‌هۆی داهێنراوه تهكنۆلۆژیهكانهوه كهداهێنراون ،بۆیه ته‌نها له‌روی زاراوه شتێكی نوێ یه.
جیهانگیری ئابوری
مه‌به‌ست له‌جیهانگیری ئابوری ئه‌وه‌یه كه بازاڕی نه‌ته‌وه‌یه‌كان په‌یوه‌ست بكرێن به بازاڕی جیهانه‌وه . وه ئازاد كردنی بازاڕ و زیادبونی شمه‌ك و خزمه‌تگوزاری و وه‌زیاد بونی په‌یوه‌ندی ئاڵوگۆر له‌نیوان نه‌ته‌وه‌كان و قوڵبونهوی ئاڵوگۆری بازرگانی و هێنانه ناوه‌وه وه‌به‌رهێنان
ڕه‌نگه ماركس گه‌وره فه‌یلوسوف و ئابوری ناسی گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی نۆزده یه‌م یه‌كه‌م كه‌س بوبێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان جیهانگیری تێۆریزهكردبێت . ئه‌م گه‌وره فه‌یله‌سوفه لهگهڵَ فریدیك ئه‌نجلس دا له مانفێستی كۆمۆنیستیدا باس له‌تواناو ویستی و ته‌ماحی بێ ئه‌ندازه‌یی سهرمایهدهكات بۆ به‌جیهانی بوون . ئه‌و میكانیزمانه نیشان ئه‌دات كه‌پاڵ به‌سه‌رمایه‌وه ده‌نێت سنوره‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕێگیرهكانی بازاری نه‌ته‌وه‌ی و ماناكانی نیشتیمان و كلتوری به‌های ناوچه‌ی تێپه‌رێنێ و هه‌موو جیهان وه‌ك بازاڕێكی یه‌كگرتوو وێنا بكات . له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه ماركس به‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌یشتوه كه‌سه‌رمایه سنوره‌كان ناناسێت و هه‌ركه له گیرفانی سه‌رمایه‌داران چویهدهرهوه ده‌شێت هه‌موو جیهان بكاته نیشتیمانی خۆی.
ئه‌ڵبه‌ته جیهانگیری كه مه‌به‌ستێكی ئابوری ته‌واوی هه‌یه ، كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی شۆرشی ته‌كنۆلۆژیا وه كه هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و فرۆكه و كه‌شتی گواستنه‌وه‌و ته‌له‌فون و ئه‌نته‌رنێت ، ئه‌مانه گه‌وره‌ترین كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه بون , به‌ڵام ئیتر هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هۆكارانه‌دا سنوره جوگرافیه‌كان جۆریك كاڵ بونه‌وه‌ی پێوه‌ی پێوه ده‌بینرێت چونكه ئه‌م داهێنراوانه بونه هۆی كرانه‌وه‌ی بازاڕه نه‌ته‌وه‌یه‌كان و هه‌روه‌ها كرداری ئاڵوگۆری به‌رگێكی دیكه به‌خۆیه‌وه ببینێت و تاوه‌كو به‌ره‌و بهرفراوانیهكی گه‌وره بچێت چونكه ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازیه‌كان به‌رهه‌می خۆیان ده‌نارده ده‌ره‌وه بۆ وڵاته دواكه‌وتوه‌كان ، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌لابردنی گومورگ و باج له سه‌ر شمه‌كان بۆئه‌وه‌ی ئاڵوگۆرو ئاسان بكات ، به‌ڵام ده‌بێت ئاماژه به‌وه بكرێت كه ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازی یه‌كان قازانجێكی بێ شوماریان كرد له جیهانگیری و چونكه ده‌رگایی بازاڕی نه‌ته‌وه‌یه‌كان به‌ته‌واوی له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازیه‌كاندا كرایه‌وه جیهان وه‌ك بازاڕیكی گه‌وره‌ی لێهات بۆیان ، به‌ڵام پشكی ده‌وڵه‌ته كانی جیهانی سێیه‌م له‌م ناوه‌نده‌دا ته‌نها په‌یامی هه‌ژاری پێبوه بۆیان .
دو سه‌رنج هه‌یه بۆ ئه‌م دیارده‌یه ، كه‌سانێك هه‌ن كه‌باس له‌باشتر بونی جیهان ده‌كه‌ن كه‌وه‌ك تاقه ده‌روازه‌یه‌كی گۆران و گه‌شه‌كردنی ده‌بینن ، كه‌سانی دی هه‌ن به‌رده‌وامی جیهانگیری وه‌ك كاره‌ساتێكی ئابوری گه‌وره وێنا ده‌كه‌ن هه‌ن به‌چاره‌سه‌ری سیحری هه‌موو گرفته‌كانی داده‌نێن ، هه‌شن به هۆكاری هه‌موو خراپه‌كاریه‌كانی داده‌نێن .
وهههندیكی تر وه‌ها جیهانگیری یان پێناسه ده‌كرد كه خۆشبه‌ختی له‌سه‌ر زوی مسۆگه‌ر ده‌كات و ئازادی و دیموكراسی بۆهه‌موو گه‌لان مسۆگه‌رده‌كات ، تاكو ئێستا هیجی نه‌كردوه بێجگه له‌زیادبونی ده‌وڵمه‌ندی دهوڵمهندهكان و هه‌ژاربونی هه‌ژاره‌كان نه‌بێت به‌پێی ئامارێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نیوه‌ی دانیشتوانی جیهان بژێوی ژیانیان له دوو دۆلار كه‌متره.
به‌م جۆره ده‌بینین كه جیهانگیری خاوه‌نی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌یه واته ئیجابی بێت یان سلبی بێت ، به‌بۆچونی ئابوری ناسان له دووسه‌د وڵاتی جیهان ته‌نها سی وڵات به‌چاكی له جیهانگیریدا به‌شدارن كه‌بریتین له وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا ، ئاسیایی ڕۆژهه‌ڵات ، ئه‌مریكای باكور ،
كه ئه‌م دهوڵتانه به‌باشی له‌دیارده‌ی جیهانگیری سود مه‌ند بون ، بێجگه له‌وه‌ش ئه‌م دیارده‌یه بوبه هۆی گه‌وره كردنی جیاوازی نیوان هه‌ژاران و دهوڵمهندهكان ، وه هه‌ندێك كۆمپانیایی گه‌وره په‌یدابوون كهداهاتیان به‌قه‌د هه‌موو وڵاتانی ئه‌فریقا ده‌بێت .
جیهانگیری و به ئه‌مریكای بونی جیهان
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیه‌وه ڕویه‌كی ئه‌ورپایی هه‌بوو به‌ڵام له‌كاتی ئێستادا زۆربه‌ی بیرمه‌ند و زاناكانی جیهان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه جیهانگیری ئابوری هاومانایه له‌گه‌ل بهئهمریكای بونی جیهاندا ،
زۆربه‌ی توێژه‌ره‌كان به‌جیاوازی ڕه‌وتی سیاسی وفیكریاندا كوكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی جیهانگیری نۆێَ ده‌كات له‌جیهاندا ، به‌تایبه‌تی دوای ڕوخاندی یه‌كێتی سۆفیه‌ت و بلۆكی دووه‌م ،ئیتر ئه‌مریكا له‌ڕووی هێزو سه‌پاندی ده‌سته‌ڵا َتیهوه به‌ته‌نیا مایه‌وه .
پاش ئه‌وه‌ی فلیم زنجیره ئه‌مریكیه‌كان جیهانیان داگیركرد و له‌سه‌ر كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی گۆی زه‌وی هه‌ر له‌وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه تا ده‌گاته ئه‌فریقای ره‌ش و ئاسیا‌و هیند وچین له‌خودی ئه‌وروپا و ئه‌مریكای لاتینیشدا ده‌بینرێن ، ئه‌مریكا وه‌ك چۆن له‌ڕێگه‌ی كۆكا كۆلا و ماكۆدۆنا كۆمپانیا یی فره ڕهگهزهكانهوه ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر ئابوری جیهاندا، له‌به‌ر ئه‌مه زۆر له‌بیرمه‌نده‌كان گهیشتونهتهئهو ئاكامه‌ی بڵێن زۆر بهئاسأنی به‌جیهانی بونی جیهان، به‌جیهانی بونی ئه‌مریكایه .
له‌م كاته‌دا ئه‌مریكا به هۆی ئه‌و ئابوریه به‌هێزه‌وه كه‌هه‌یه‌تی توانیویه‌تی باڵ به‌سه‌ر جیهاندا بكێشێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دوای ڕوخاندنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه ، جیهان به‌ره‌و تاك جه‌مسه‌ری هه‌نگاوی هه‌ڵنا ، به‌مانایه‌كی تر پارسه‌نگی هێز به‌لای ئه‌مریكادا شكایه‌وه ئه‌مریكاش وه‌ك تاكه ئه‌كته‌رێك له‌ناو ئه‌م دیارده‌یه‌دا مایه‌وه،
چه‌ند هۆكارێك وای كرد كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی جیهان بكات له‌دیارده‌ی جیهانگیریدا .
1_ هێزی گه‌وره‌ی ئابوری ئه‌مریكا ،كه‌ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نجامه ئابوری یه‌كاندا ،به‌هۆی كۆمپانیا زهبهلاحهكانیشهوه سامانێكی بێ شوماری هه‌یه ده‌ستیشی گرتوه به‌سه‌ر بانق و سندوقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تی و رێكخراوی بازرگانی جیهانیشدا .
2_ ده‌ستڕۆیشتوی ڕاگه‌یاندن به‌سه‌ر تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی ئاسمانی جیهاندا به‌رهه‌می لێشاوی شریتی گۆرانی و فلیمی سینه‌مایی ، له‌وبواره‌شدا شه‌ش كۆمه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌بواری چالاكی ڕاگه‌یاندندا له‌سه‌ر ئاستی جیهان كارده‌كه‌ن له‌هه‌موو جیهانیشدا ئاماده‌ن ، له‌وانه چواریان ئه‌مریكین و یه‌كیان ئه‌وروپیه ئه‌وی دیكه‌شیان ئوسترالی ئه‌مریكیه .
3_ ده‌سته‌ڵاتی ئاشكرا به‌سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا و دام و ده‌زگاكانی و ملكه‌چ كردنی بڕیاره‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و به‌كارهێنانی مافی ره‌تكردنه‌وه (ڤیتۆ ) دژی هه‌ر كێشه‌و گرفتێك كه ئه‌وان به‌دڵیان نه‌بێ .
4_ سه‌ركردایه‌تی كردنی ڕۆژ ئاوا دژی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌ساڵه‌كانی جه‌نگی ساردا ، به‌وه‌ی كه گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازی و ته‌كنۆلۆژیایی سه‌ربازی له‌جیهاندا.
جیهانگیری بۆ ده‌وڵه‌ته پێش كهوتهوكان و دواكه‌وتوه‌كان
له‌م دیارده‌یه‌دا كۆمه‌ڵیك ده‌وڵه‌ت هه‌یه كه بێ ئه‌ندازه سودمه‌ند بون و خاوه‌ن پشكی شێر بون به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه ، بۆیه ده‌كرێت بڵێین كه دهوڵهتهپێشكهوتوهك� �ن له‌م لایه‌نانه‌وه سود مه‌ند بون.
جۆراوجۆری بواری وه‌به‌رهێنان ، ئازادكردنی بازار ، وه‌حده‌ی بازاری دارایی ، گویزانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كان ، زیادبونی شمه‌ك و خزمه‌ت گوزاری ، زیادبونی په‌یوه‌ندی ئاڵوگۆر له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كان وه قوڵبونه‌وه‌ی ئاڵوگۆری بازرگانی . ڕاكێشانی سه‌رمایه ، به‌های كێ بڕكێ و به‌رهه‌مداری ، جێگیر بونی به‌های دراو .
به‌ڵام زه‌ره‌ر مه‌ندی یه‌كه‌میش له‌م دیارده‌یه‌دا ده‌وڵه‌تانی وڵاتی سێ یه‌م و وڵاته دواكهوتوهكانه
كومه‌ڵێك لایه‌نی خراپی دیاری كراوی هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌تانی جیهانی سێیه‌م وه‌ك ، هه‌ژاری ، هه‌ڵئاوسان ، بێكاری ، دابه‌زینی كرێ ، دابه‌زینی به‌های دراوی محه‌لی ، وه جێگیر نه‌بونی به‌های دراو ، كێبركێ له‌سه‌ر دراو ، ههیمهنكردنی دۆلار ، تایبه‌تمه‌ندكردنی هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كانی دارایی و بانكه‌كان ، ده‌ركه‌وتنی سه‌رمایه‌یی دارایی و سه‌رمایه‌یی نه‌ختینه‌یی سه‌ربه‌خۆ له سه‌رمایه‌یی پیشه‌سازی و شمه‌كی ، ته‌وحیدی به‌كاربردن ودروست كردنی نه‌ریتی بهكاربهرهكی له‌لایی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م .
ئامانجه ئاشكرا‌و نهێنیه‌كانی جیهانگیری
وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك نوسه‌ر و توێژه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه جیهانگیری هه‌ڵگری كۆمه‌ڵیك لایه‌نی پۆزه‌تیفه بۆ كۆمه‌ڵگا كه هه‌موویان زه‌روورن بۆ كۆمه‌ڵگا ، وه‌ك به‌هێز بونی باری ئابوری ، ده‌وڵه‌تان له‌ناوخۆیاندا ده‌توانن پشت به یه‌كتری ببه‌ستن هاوكاری یه‌ك بن .
به‌ڵام ئاراسته‌یه‌كی فیكری جیاواز هه‌یه كه ئه‌م دیارده‌یه به زه‌روریه‌ت نازانن و به‌ڵكو به‌سیاسه‌تێكی گه‌وره‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مریكای داده‌نین و پێان وایه كه لایه‌نی نێگه‌تیڤی زۆر تره .
لێره‌دا گرنگترین ئامانجه ڕون و شاراوه‌كان ده‌خه‌ینه ڕوو .
ئامانجه ئاشكراكانی جیهانگیری
1. نزیك كردنه‌وه‌ی ئاراسته جیهانیه‌كان ، چونه ناو بازاڕێكی ئازاد و بازرگانی و سه‌رمایه‌داری.
2. زیاد كردنی به‌رهه‌م هێنان ، سه‌پاندنی سیمای گه‌شه‌ی ئابوری له‌سه‌ر مسته‌وای ناوچه‌یی و جیهانی .
3. گه‌وره‌بونی قه‌باره‌ی بازرگانی جیهانی ، كه‌ده‌بێته‌هۆی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری جیهان .
4. زیاد بونی سه‌رمایه له‌جیهاندا،به‌خشینی زۆرترین قازانج به به‌رهه‌مهێنه‌كان.
5. چاره‌سه‌ركردنی گرفته مرۆیه هاوبه‌شه‌كان ، كه ده‌وڵه‌تێك به‌ته‌نها ناتوانێ چاره‌سه‌ری بكات . بۆنمونه بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌كی كاولكاری گه‌وره‌كان ، بڵاوبونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كان ، وه گرفتی پیس بونی ژینگه ، وه گواستنه‌وه‌ی ده‌ستی كار لهدهوڵهتێكهوه بۆ دهوڵتێكی تر یان له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر .
ئامانجه شاراوه‌كانی جیهانگیری
1. هه‌یمه‌نه‌كردنی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان ی ئه‌مریكا ویه‌كێتی ئه‌ورپا به‌سه‌ر ئابوری جیهاندا له‌ڕێگه‌ی داگیركاری و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه .
2. زاڵ بون به‌سه‌ر ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی و له ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهاندا ، له‌پێناوی به‌ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیاندا .
3. قوڵكردنه‌وه‌ی دوبه‌ره‌كی له‌نیوان ده‌وڵه‌ت و شارستانیه‌ت و گۆمه‌ڵگایی مرۆییه جیاوازه‌كاندا ،وه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان .
4. سه پاندنی توانایی سه‌ربازی و ڕۆشنبیری و سه‌قافه‌ی ڕۆژ ئاوا به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهانی سێیه‌م . و هه‌روه‌ها به‌تاڵان بردنی ده‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ی یان وه‌ك چۆن له ئێستا و ڕبردوشدا ئه‌نجامیان داوه .
5. قچیهیی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ناسنامه‌ی ڕۆشنبیری ، په‌یوه‌ست كردنی مرۆڤ به‌جیهانه‌وه نه‌ك به ده‌وڵه‌تیكی دیاری كراوه‌وه ، وه هه‌وڵدان بۆ له‌ناو بردنی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كان .
سه‌رچاوه كوردیه‌كان
1. شوناس و ئاڵوزی نوسینی مه‌ریوان وریا قانیع
چاپخانه‌ی ڕه‌نج ، سلێمانی ، ساڵی ، 2004
2. به‌جیهانیكردن دیدێكی ئیسلامی
نوسینی د. موحسین عبدول حمهید
وه‌رگیڕانی حه‌مه‌كریم عبدوڵا ،ساڵی 2006
ژماره‌ی سپاردن 1083، پرۆژه‌ی تیشك ، سلێمانی
3. ئاین فاشیزم مه‌رگ ، نوسینی هاشم سالح ،
وه‌رگیڕانی هه‌ورامان وریا قانیع
4. گۆڤاری ئابوری سیاسی ، ژماره‌ی 2 ، پایزی 2002
گڵوبالیزم و مه‌ترسیه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی،
ئاماده‌كردنی كازم حبیب ،
5. گۆڤاری ئابوری سیاسی ، ژماره‌ی 11 ، ساڵی 2006،
جیهانگیری جیه ؟
ئاماده‌كردنی ئیحسان تاهیر
سه‌رچاوه عربی یه‌كان
1_ د. ناصح بن ناصح المزروقی البقمی ، اهداف العولمه الاقتصادیه والاداواتها
www.google.com
2_ د. احمد انور ، الاپار الاجتماعیه للعولمه الاقتصادیه ، مكتبه الاسره ،سنه 2004 ، قاهره
وه‌رگیراوه

by rawezh sdeiq via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء