لەكوردستان رێژەی هەژاریی (5%) بەرزبۆتەوە ئابووری16/2/2015
پەرلەمانتارێكی عیراق دەڵێت: «رێژەی بێكاریی لەعیراق (20%)ی تێپەڕاندوەو ئامارەكانی وەزارەتی پلاندانانیش ناڕاستن».
مەهدی حافز ئەندامی لیژنەی ئابووری لەپەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد، رێژەی بێكاریی لەئاستێكی زۆر بەرزدایەو ئەوەی لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە كە رێژەی بێكاریی (11%)یە راست نییە.
تەئكیدیشی كردەوە، كە رێژەی بێكاریی لەعیراق (20%)ی تێپەڕاندووەو ئەمەش رێژەیەكی زۆر بەرزە. بەوتەی پسپۆڕانی ئابووریش، پشت بەستنی حكومەت تەنیا بەكەرتی نەوتو فەرامۆش كردنی كەرتەكانی كشتوكاڵو پیشەسازیی، یەكێكە لەو هۆكارانەی كە رێژەی بێكاریی لەعیراق زیادیكردووەو نەیتوانیوە هەلی كار بۆ ئەو ژمارە زۆرەی گەنجان دەستەبەر بكات، كە ساڵانە دەچنە بازاڕی كارەوە
بەپێی راپۆرتی كۆنفرانسی ئابووریی كوردستان بۆ خستنەڕووی دەرەنجامی توێژینەوەی هاوبەشی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستانو بانكی نێودەوڵەتیی، گەشەی ئابووریی هەرێمی كوردستان بەڕێژەی (5%) دابەزیوەو رێژەی هەژاریش لە (3.5%) بۆ (8.1%) بەرزبۆتەوە. هاوكات بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سوریاو شەڕی تیرۆریستانی داعش لەعیراق، قەیرانی ئابووریی لەكوردستان هاتۆتە ئاراوە، بەجۆرێك بۆ ساڵی 2015 كوردستان پێویستی بەیەك ملیارو 400 ملێون دۆلار سەرمایە هەیە.
پەنابەران قەیرانەكەیان قوڵتر كردۆتەوە
وەزارەتی پلاندانانو بانكی نێودەوڵەتیی لەڕاپۆرتێكی هاوبەشیاندا ئاشكرایان كرد، لەدەرنجامی هاتنی پەنابەرانی سوریو ئاوارە نێوخۆییەكانی عیراق، كوردستان رووبەرڕووی قەیرانێكی ئابووریو مرۆیی گەورە بۆتەوەو بۆ سەقامگیری ئابووریش لەساڵی 2015، حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستی بەیەك ملیارو 400 ملیۆن دۆلار هەیە.
بەپێ راپۆرتە هاوبەشەكەی نێوان وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمو بانكی نێودەوڵەتیی، گەشەی ئابووریی هەرێمی كوردستان بەڕێژەی (5%) دابەزیوەو هەروەها رێژەی هەژاری لە (3.5%) بۆ (8.1%) بەرزبۆتەوە.
هاوكات ئەوەش خراوەتەڕوو، كە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سوریاو شەڕی تیرۆریستانی داعش لەعیراق، قەیرانی ئابووریی لەكوردستان هاتۆتە ئاراوە، بەجۆرێك بۆ ساڵی 2015 كوردستان پێویستی بەیەك ملیارو 400 ملێون دۆلار سەرمایە هەیە.
لەكۆنفرانسەكەدا تیشكخرایە سەر هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخەكانی كاڵاو رێژەی بێكاریو زیاتر سەرهەڵدانی كرداری توندوتیژیو زیانی كۆمپانیاكانو دابەزینی رادەی وەبەرهێنانو چەندین پرسی دیكە، كە كاریگەریی خراپی لەسەر ئابووریی كوردستان دروستكردووە.
كوردستان داوای هاوكاری دەكات
لای خۆشیەوە رۆبێرت باو ژودی نوێنەری تایبەتی بانكی نێودەوڵەتی لەعیراق دەڵێ: «كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر نیگەرانە سەبارەت بەو بارودۆخەی كە كوردستان، بەهۆی هاتنی پەنابەرانی دەرەكیو ناوخۆیی رووبەرووی بۆتەوە، ئێمە وەك بانكی نێودەوڵەتی لەعیراق گرنگی دەزانین، كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگا چارەیەكی خێرا بۆ ئەو پرسە بدۆزێتەوە».
هاوكات عەلی سندی وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەڕەرای خراپی رەوشی ئابووریی كوردستان بەهۆی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانو بوودجەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم پێشوازی لەئاوارەكانی دەركیو ناوخۆیی عیراق كردو وەك هاووڵاتیانی ئەو هەرێمە، مامەڵەی لەگەڵ ئاوارەكان كردووەو خزمەتی زۆریانی پێگەیاندوون.

by rawezh sdeiq via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء