يەكێتی: ئه‌گه‌ر ئاسایش و پۆلیس پێشێلكاریان له‌ كه‌مپ دیموكرات كردبێت ده‌بێت سزا بدرێن

nuche.net


نوچەنێت.هه‌ولێر:

له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگا له‌ كامپێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێراندا،مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و دەڵێت،له‌ رۆژی بیستنی رووداوه‌كه‌دا ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانیمان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئاسایش و پۆلیس له‌كاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگادا هه‌ر پێشێلكارییه‌كیان له‌ كه‌مپه‌كه‌دا كردبێت، ده‌بێت سزا بدرێن.


ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگا له‌ كامپێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێراندا كاردانه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاندنی چاوه‌ڕه‌وان نه‌كراومان گوێ لێبوو، ده‌مانه‌وێت بۆ رای گشتی رایبگه‌یه‌نین له‌ رۆژی بیستنی رووداوه‌كه‌دا ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانیمان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئاسایش و پۆلیس له‌كاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگادا هه‌ر پێشێلكارییه‌كیان له‌ كه‌مپه‌كه‌دا كردبێت، ده‌بێت سزا بدرێن، ئاسایشی گشتیش لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ دانا.


بێگومان به‌پێی یاساو ئه‌ركی خانه‌خوێی و رێزو میوانداریشیان له‌سه‌رمانه‌، به‌ڵام له‌كاتێكدا كێشه‌یه‌كی له‌مجۆره‌ رووده‌دات كه‌ناڵی تایبه‌تی سیاسی چاره‌سه‌ركردن هه‌یه‌ نه‌ك رێگاكانی تری راگه‌یاندن.


له‌گه‌ڵ رێزدا…..


راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك

6/3/2015


سه‌رچاوه‌ نوچە نێت

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1Fj9vNP




شكرا لك ولمرورك