nuche.net
نوچەنێت- وەرەدەنا
هاوپەیمانی سوننەكان داوایان لە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر لە بەرامبەر ئامادە نەبوونی هادی عامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا.
سەرچاوەیەك رایگەیاند كە :” هاوپەیمانی هێزە سوننیەكان فشاری زۆر دەخاتە سەر جبوری بۆ ئەوەی رێوشوێنی گونجاو بگرێتە بەر بەرامبەر پەرلەمانتار هادی عامری بەهۆی ئامادە نەبوونی لە دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دا.
سوننەكان وتوشیانە حەشدی شەعبی بەشێكە لە پاسەوانی نیشتمانی و عامری مافی ئەوەی نیە بەشداری تێدا بكات بۆیە دەبێت ڕێو شوێنی پێویستی بەرامبەر بگیرێتە بەر ، هەروەها ژمارەیەك لە ئەندامانی هاوپەیمانی هێزە سوننەكان داواكارییەكیان پێشكەشی جبوری كردوە بۆ ئەوەی داوا لە عامری بكات لە شەڕەكانی ناوچە سوننییەكان دووربكەوێـتەوە و ئەركی خۆی وەك پەرلەمانتار بەجێ بگەیەنێت لەبەر ئەوەی ئامادەبوونی ئەو لە جەنگەكاندا ئاگری جەنگی تائیفی لەنێوان شیعە و سوننەدا هەڵدەگیرسێنێت .
سهرچاوه نوچە نێت
درێژهی بابهت http://ift.tt/17U1gwz
by sanakurdsite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء