نەورۆزی ٢٧١٥ی کوردی لە کارلستاد پیرۆز کرا.

admin@hewasan.net (lawan)


11062027_10206418539529284_1930520256632872884_oرۆژی هەینی 20/3/2015 لە شاری کارلستاد وڵاتی سوید جێژنی نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی ڕابردوو پیرۆز کرا.ئەمساڵ کومیتەکانی یەکێتی لاوان،کوردان و ژنان لە شاری کارلستاد لە هەرێمی ڤێرملاند بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز پێشوازیان لە ساڵی نوێی ٢٧١٥ی کوردی کرد.


لە سەرەتای بەرنامەکە گرووپی سروودی یەکێتی لاوان بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێ کرد.ئەمسال بە هۆی ئەو بارودۆخەی کوردستانی گرتۆتەوە و لەسەنگەرەکانی بەرگیریدا ڕۆژانە پێشمەرگە نەبەردەکانی کوردستان گیانی خۆیان بەخت دەکەن.جیاوازتر لە ساڵانی پێشوو ئاگری نەورۆز کرایەوە.ئەمساڵ بۆ بەپیرەوە چونی سەری ساڵی نوێی کوردیەوە بە پێشکەش کردنی سروود،شیعر،پەخشان و پەیامی بەشداربووان ئەو بۆنەیە بەرز ڕاگیرا.جێگەی باس کردنە بۆ جارێکی دیکە کومیتەی یەکێتی لاوان لە کارلستاد هەستا بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ نەخۆشخانەی ئازادی لە کوردستان و توانرا بڕێکی باش پارە کۆبکرێتەوە.هەر بە بۆنەی گرنگی ڕۆژی نەورۆز بۆ گەلی کورد و بەتایبەتی بۆ کوردانی دانیشتووی کارلستاد.چەند مێدیایەکی سویدی بە بایەخەوە ڕوماڵی ئەو ڕۆژە گرنگەیان دەکرد کە تایبەتە بە کورد.لە کۆتاییدا کومیتەکانی لاوان،ژنان و کوردان وێرای سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەدەنگە هاوتنی هاونیشتمانیان بۆ پیرۆز کردنی کردنەوەی ئاگری نەورۆز هیوایان خواست جەژنی نەورۆزی داهاتوومان لە کوردستانێکی ئازاد و دیموکراتدا بگێڕین.

لەگەڵ ڕێزی دەستەی بەڕێوەبەری کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە کارلستاد.سوید.


سه‌رچاوه‌ ده‌ستپێك

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1xqE1WZ






by sanakurdsite via كوردی پۆست
شكرا لك ولمرورك