دەڵێن: بۆیە وا دەکەین تا لە بەڵایان پارێزراو بین..!!

خواى گەورە دەفەرموێت: (فَتَرَى ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَض يُسَٰرِعُونَ فِيهِمۡ يَقُولُونَ نَخۡشَىٰٓ أَن تُصِيبَنَا دَآئِرَة فَعَسَى ٱللَّهُ أَن يَأۡتِيَ بِٱلۡفَتۡحِ أَوۡ أَمۡر مِّنۡ عِندِهِۦ فَيُصۡبِحُواْ عَلَىٰ مَآ أَسَرُّواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ نَٰدِمِينَ) (المائدة :٥٢)

واتە: به‌ ڕوونی ده‌بینی ئه‌وانه‌ی دڵیان نه‌خۆشى گومان و نیفاقى تیایە به‌په‌له‌ دەچن بۆ لایان تا دۆستایەتى دەربڕن بۆ کافران بە ڕواڵەت و ناوەوەو (به‌ زمانی حاڵ) پاساو بۆ ئەم کارەیان دەهێننەوەو ده‌ڵێن: ده‌ترسین به‌ڵایه‌کمان تووش بێت یان کاره‌ساتێکمان به‌سه‌ر بێت، جا دوور نیه‌ و له‌وانه‌یه‌ به‌م نزیکانه‌ خوا سه‌رکه‌وتن ببه‌خشێت (به‌ ئیمانداران) یاخود به‌شێوه‌یه‌‌کی یه‌کسه‌ریی به‌ موعجیزه‌یه‌ک له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ (سه‌رکه‌وتنیان پێببه‌خشێت) ئه‌وکاته‌ باوه‌ڕلاوازان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و نهێنی و خه‌ته‌ره‌ و خه‌یاڵه‌ی له‌ دڵ و ده‌روونیاندا شاردبوویانه‌وه‌.



by ڕێگای حەق via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك