من و دايــــــــــــــــــــــ ــــــــــــكم….!!!

یــــــــyaranــــــــاران


دايكم تەنها چاوێكى هەيە، من ڕقم لێ يەتى جێگەى شەرمەزارى يە بۆ من. ئەو وەك كارگوزار لە قوتابخانەكەدا خواردن بۆ مامۆستا قوتابيەكان دروست دەكات بۆ ئەوەى بژێوى ژيانى خانەوادەكەمان دابين بكات.

ڕۆژێكيان كە لەقۆناغى سەرەتاى بووم دايكم هاتە پۆلەكەم تا سڵاوم لێ بكات و هەواڵم بپرسێ، زۆر هەستم بەشەرمەزارى كرد.

لەناخەوە زۆر لێ ى توڕەبووم تەنانەت جوابى سڵاوەكەيم نەدايەوە، بەتوڕى يەوە تەماشايەكەم كردوو ڕامكردە دەرەوە. ڕۆژى دواتر يەكێك لە قوتابيەكان هات بۆلام و پێى ووتم "ههێى خۆ دايكت كوێرە و تەنها يەك چاوى هەيە."

لە شەرمان حەزم دەكرد زەوى يەكە شەق بەرێ و بچمە خوارەوە، حەزم دەكرد دايكم نەبوايە. هەر ئەو ڕۆژە كە گەڕامەوە بۆ ماڵ ڕووبەڕووى دايكم وەستام پێم ووت، "گەر دەتەوێت من خۆشحاڵ بكەيت ئەو خۆت بكوژە ئەوە تاكە ڕێگە كە من خۆشحاڵ دەكەيت چيتر مەم كە بە گاڵتەجاڕى هاوڕێكانم."

دايكم بەبێ دەنگى تەماشاى كردم هيچ وەڵامى نەدامەوە…. ئەوەندە توڕە بووم خۆشم نەمدەزانى چيم ووتوە چ دەڵێم. هيچ بەلامەوە گرنگ نەبوو كە ئەو هەست بەچى دەكات.

دەمويست هەتا زووە لەو ماڵە و دايكم خۆ ڕزگار بكەم بۆيە ئەو پەڕى هەوڵم دا تا خوێندنم تەواوكرد بڕوانامەيەكى باشم بەدەستهێنا.

دواتر خێزانم پێكهێنا و خانووەيەكم كڕى و دوور لەماڵى دايكم ژيانم بەسەر دەبرد.پاشتر منداڵمان بوو لەگەڵ منداڵەكانم ژيانێكى خۆشمان بەڕێ دەكرد هەتا ڕۆژێك دايكم بەسەردان هات بۆ ماڵمان دەمێ ساڵ بوو يەكترمان نەديتبوو ئەو تەنانەت نەوەكانى خۆيشى نەديتبوو. كاتێك منداڵەكانم ئەويان لەبەردەرگا بينى پێى پێ دەكەنين، منيش هاوارم كرد بەسەريدا كە بۆچى بەبێ ئەوەى كەس بانگهێشتى كردبێت هاتووە بۆ سەردانم پێم ووت " چۆن وێراتە بێى بۆ ئێرە منداڵەكانم بترسێنيت؟! هەر ئێستا بڕۆ دەرەوە لە ماڵەكەم."

دايكم زۆر بە لەسەر خۆيەوە وەڵامى دايەوە و ووتى " زۆر داوەى لێ بوردن دەكەم پێموايە بۆ ئەدرەسێكى هەڵە هاتووم." ڕۆيشت و لەبەرچاوم وون بوو.

لەپاش ماوەيەك ڕۆژێكيان نامەيەكم لە لايەن قوتابخانە كۆنەكەمەوە بە دەست گەيشت كە بانگهێشتيان كردبووم بۆ ئاهەنگى يەكترينينى قوتابيە كۆنەكان، قوتابخانەكە لە هەمان ئەو شوێنە بوو كە ماڵى دايكمى لێ بوو، لەگەڵ ژنەكەم درۆيەكم كردوو ووتم كارێكم بۆ هاتوەتە پێش لەوە ئەچێ تا ئێوارە نەگەڕێمەوە. ڕۆيشتم بۆ قوتابخانەكە و لەپاش تەواو بوونى ئاهەنگەكە ووتم باشتر وايە بچم بۆ لاى دايكم و ئاگادارى بكەمەوە كە جارێكى تر نەيەت بۆ ماڵى ئێمە. كە گەيشتمە نزيك ماڵى دايكم دراوسێ يەكان پێيان ووتم كە دايكم مردووە، تەنانەت فرمێسكێك لە چاوم نەهاتە خواروە بگرە زۆريشم پێ خۆش بوو ئەمە ئەو شتە بوو كە من چەندين ساڵ بوو چاوەڕێى بووم. دواتر يەكێك لە دراوسێ يەكان نامەيەكى پێدام و ووتى دايكت ئەم نامەيەى بۆ تۆ بەجێهێشتووە.

"كوڕى شيرينم..

تۆ هەميشە لە يادم بووى تەنانەت بۆ چركەيەكيش تۆم لەبير نەكردووە، هيوادارم بمبوريت كە ئەو ڕۆژە هاتم بۆ ماڵتان و منداڵەكانتم ترساند. زۆر خۆشحاڵ بووم كاتێك بيستم كە بانگهێشت كراوى بۆ ئاهەنگى قوتابخانەكە هەرچەندە لەوە ئەچێ من لەو ڕۆژەدا نەتوانم لە جێگەكەى خۆم هەستمە سەرپێ، زۆر داوەى لێ بوردن دەكەم كە بە درێژاى ژيانت بومەتە مايەى شەرمەزارى بۆ تۆ. دەمەوێت شتێكت پێ بڵێم…. كاتێك كە تۆ منداڵ بووى بەهۆى ڕووداوێكەوە چاوێكت لەدەست دا، منيش وەك دايكێك تەحەمولى ئەوەم نەكرد ببينم كوڕە تاقانەكەم چاوێكى نى يە، بۆيە چاوێكى خۆمم پێ بەخشيت.

من زۆر شانازيت پێوە دەكەم و زۆر خۆشحاڵم كە كوڕەكەم دەتوانێت بە چاوى من جيهان ببينێت.

لەگەڵ ئەوپەڕى خۆشەويستيم بۆت..

دايــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــكت.."


سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1EoSIvK




شكرا لك ولمرورك