2014-11-27 18:06:02
ئەندامێکی باڵای مەکتەب سیاسیی بزوتنەوەی خۆراگریی ئیسلامیی فەلەستین 'حەماس' جەخت لەسەر ئەنجامدانی ئەرکەکانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی فەلەستین کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین، 'موسی ابومرزوق' ئەندامی باڵای مەکتەب سیاسیی بزوتنەوەی خۆراگریی ئیسلامیی فەلەستین 'حەماس'ئەمڕۆ پێنجشەممە وتی، دەوڵەتی یەکڕیزیی نیشتمانیی فەلەستین دەبێ بە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی گەلی فەلەستین هەنگاو هەڵگرێت.
ابومرزوق وتیشی، دەوڵەتی یەکڕیزیی نیشتمانیی فەلەستین کەمتەرخەمیی بەرامبەر ئەرکەکانی لە کەرتی غەزە نواندووەو ئەم بابەتەش بۆ هۆی نەبوونی ئیرادەی سیاسی مەحمود عەباس سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بۆ بەرەوپێشچوونی رەوتی ئاشتیی نیشتمانییە.
مەحمود عەباس سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە پێی رێکەوتننامەی ئاشتیی نیشتمانیی فەلەستین کە 23ی ئاڤریلی 2014 لە نیوان بزوتنەوەکانی فەتح و حەماس واژۆ کرا، 2ی ژوئەنی 2014 لە رام الله پێکهێنانی دەوڵەتی یەکڕیزیی نیشتمانیی راگەیاند.
سهرچاوه SAHAR Kurdish TV RSS Feeds
درێژهی بابهت http://ift.tt/1zzb7zH
by sanakurdsite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء