2014-11-27 17:46:44
قەتەر بە شێوەیەکی نهێنی و بە یارمەتیی ئەمریکا لە بنکەیەکی سەربازیی و پێش رەوانەکردنی کەسانی چەکدار بۆ سوریا مەشق و راهێنانیان بۆ دەکات.
بەپێی راپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، سەرچاوەکانی ئاگادار رایانگەیاندووە کە ئەم میلیشیایانە لە کەمپێک لە باشووری دەوحەو لە سنوری عەرەبستان و بنکەی ئاسمانیی 'العدید' کە گەورەترین بنکەی ئاسمانیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناڤینە، مەشقیان پێ دەکرێ.
هەواڵدەریی رۆیتەرز لە زمان سەرچاوەیەکی نزیک بە تاقمە نەیارەکانی سوریا راپۆرتی داوە، ئەوانەی وا لەو بنکەیەدا راهێنانیان بۆ دەکرێ سەربە تاقمی ناسراو بە سوپای ئازادی سوریان و لە رێگای تورکیاوە دەچنە قەتەر.
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، ماوەی نزیک بە ساڵێکە قەتەر مەشق و راهێنان بە میلیشیاکان لەو کەمپەدا دەکات.
ئەم سەرچاوانە جەخت دەکەنەوە کە دەزگای هەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا 'سی ئای ئەی' چاوەدێری بەسەر راهێنانی چەکداران لەم کەمپە دەکات.
سهرچاوه SAHAR Kurdish TV RSS Feeds
درێژهی بابهت http://ift.tt/1y4ZzYd
by sanakurdsite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء