مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و بابه‌ته‌كان بۆ هاوڵاتی پارێزراون
که‌سانى توشبوو به‌خه‌مۆکى زۆر غه‌مبارن‌و زۆر لۆمه‌ى خۆیان ده‌که‌ن‌و زۆربه‌ى کات نازانن بۆچى وا غه‌مبارن. زاناى به‌ناوبانگ بیک (Beck 1967) پێنج نیشانه‌ى ده‌ستنیشانکردوه بۆ خه‌مۆکى :
1- غه‌مبارو بێباکه. 2- هه‌ست به بێهیوایى‌و بێ به‌هایى ده‌کات.
3- حه‌ز به‌دوره‌په‌رێزى ده‌کات.
4- بێخه‌وه‌و زه‌وقى خواردن‌و سێکسى نامێنێت, 5- چالاکى‌و جوڵه‌ى ده‌گۆڕێت یان شه‌که‌ت‌و ماندوه یان زوو هه‌ڵده‌چێت.
به‌ڵام ده‌بێت خه‌مۆکى له‌غه‌مبارى ئاسایى جیابکه‌ینه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ى ئازیزێکیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن غه‌مبارده‌بن‌و خه‌مۆکى دایانده‌گرێ به‌ڵام هه‌ستناکه‌ن که‌ژیرییان له‌ده‌ستدابێت یان بیانه‌وێت ئازارى خۆیان بده‌ن. چونکه 15%ى که‌سانى توشبوو به‌خه‌مۆکى زۆرجار مه‌یلى خۆکوژییان هه‌یه. که‌سى توشبوو به‌خه‌مۆکى بیرى خراپیان هه‌یه‌و باوه‌ڕیان وایه که‌مێشکیان یان ئۆرگانه‌کانى تر‌ى جه‌سته‌ى به‌ره‌و داخوران و پوکانه‌وه ده‌ڕۆن. زۆرجار هه‌ست به‌وه‌ده‌کات ئه‌مه سزایه‌که بۆ کارێکى نه‌خوازراو که‌ئه‌نجامیداوه. هۆکارى خه‌مۆکى یان عه‌قڵیه یان بۆماوه‌ییه یان گۆڕانه له‌پێکهاته‌ى کیمیایى ده‌ماریدا یان نه‌خۆشى ده‌ماریه.
ئه‌گه‌ر هۆکاره‌که‌ى عه‌قڵى بێت ئه‌وا که‌سه‌که بۆچونى بۆ ژیان وه‌ک که‌سێکى ئاسایى نیه‌و ئه‌م زۆر نێگه‌تیڤانه له‌خۆى‌و له‌تواناکانى‌و له‌ده‌وروبه‌ر ده‌ڕوانێت. بۆنمونه واده‌زانێت که‌س ئه‌وى خۆشناوێت‌و خۆشى له‌هیچ شتێکدا باش نیه. بیک (1967 , 1991) ده‌ڵێت که‌سى خه‌مۆک به‌رده‌وام لۆمه‌ى خۆى ده‌کات‌و خۆى به‌هۆکارى هه‌موو کارێکى خراپ ده‌زانێت واتا که‌سێکى ره‌شبین‌و بێهیوایه.
توێژینه‌وه زانستیه‌کان واده‌رده‌خه‌ن خه‌مۆکى ده‌کرێت هۆکارى بۆماوه‌یشى هه‌بێت چونکه ئه‌وانه‌ى که‌سى پله یه‌کیان خه‌مۆکى هه‌بێت ئه‌گه‌رى توشبونیان به‌خه‌مۆکى زیاتره له‌و که‌سانه‌ى که له‌خێزانه‌که‌یاندا هیچ که‌سێک ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی نه‌بێت
ده‌ڵێن ره‌نگه هۆکارى خه‌مۆکى گۆڕ‌انى پێکهاته‌ى ده‌مارى بێت مه‌به‌ست له‌وه‌یه که‌که‌مبونه‌وه یان ده‌رنه‌دانى ماده‌ى نۆرپینفرین‌و سیرۆتۆنین له‌مێشکدا ده‌بێته‌هۆى خه‌مۆکى. زانستی پزیشکى وای بۆده‌چێت که‌مبونه‌وه یان نه‌مانى ماده‌کانى وه‌کو مۆنۆئه‌مین، دۆپامین، نۆرئه‌درینالین‌و سیرۆتۆنین ده‌بێته‌هۆى خه‌مۆکى. که‌ده‌وترێت نه‌خۆشیه ده‌ماریه‌کان ره‌نگه هۆکارى خه‌مۆکى بن مه‌به‌ست له‌وه‌یه هه‌ندێک نه‌خۆشی ناته‌واوى له‌مێشکدا ده‌بنه‌هۆى خه‌مۆکى .
چاره‌سه‌رى خه‌مۆکى ته‌نها به دوو ڕێگا ده‌بێت یان به به‌کارهێنانى دژه خه‌مۆکى یان به چاره‌سه‌رى ده‌رونى (چاره‌سه‌رى ئه‌قڵى) . به بۆچونى بیک (1967) چاره‌سه‌رى ئه‌قڵى به‌وه ده‌ستپێده‌کات ئه‌و هه‌ست‌و باوه‌ڕه نێگه‌تیڤانه‌ى که که‌سی خه‌مۆک هه‌یه‌تى هیچ بنه‌مایه‌کى لۆژیکى نیه‌و هه‌ڵه‌یه. چونکه که‌سی خه‌مۆک واهه‌ست ده‌کات په‌راوێز خراوه, بێزراوه, تانه‌لێدراوه, نه‌خوازراوه یان سزادراوه که ئه‌مانه هه‌موى بۆچونى هه‌ڵه‌ن. ئه‌م چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌م بیر‌و بۆچونه هه‌ڵانه‌ى نه‌خۆش به‌رامبه‌ر به خۆى بگۆڕدرێت. چونکه که‌سی خه‌مۆک ته‌نانه‌ت هه‌واڵى خۆشیش هه‌ر به نێگه‌تیڤانه ده‌بینێت بۆ نمونه ئه‌گه‌ر خوێندکار بێت‌و له‌تاقیکردنه‌وه‌دا به‌رزترین نمره به‌ده‌ست بهێنێت قه‌ت واى نابینێت که ئه‌نجامى هه‌وڵ‌و کۆششى خۆیه‌تى یان خۆی که‌سێکى زیره‌که به‌ڵکو ده‌ڵێت تاقیکردنه‌وه‌که زۆر ئاسن بووه و خۆى به قابیلى ئه‌و نمره به‌رزه نازانێت .
سه‌رچاوه هاوڵاتی سەرچاوە ی باوەرپێکراو





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء