ناوزڕاندنی داعش لە فەزای سایبێریی


2014-10-28 14:13:42




رۆژنامەیەکی ئەمریکایی راپۆرتێکی لەبارەی رەوشت نزمی و جەنایەتەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ئینتەرنەتدا بڵاو کردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، 'کریستیەن پۆست' لە راپۆرتەکەیدا نووسیویەتی، داعش ژن و کچەکانی لە شاری سەنجار لە باکووری عێراق رفاندووەو ژمارێکیان بەدیاریی دەدا بە هێزەکانی بۆ کردەوە رەوشت نزمەکانیان.

ئەم رۆژنامەیە لە زمان تاقمێکی دژە داعش بە ناوی' رەقە لە بێدەنگیدا سەری دەبردرێ'، راپۆرتی داوە، یەکێک لە فەرماندەرانی داعش دانی ناوەبەوەدا کە ئەم تاقمە تیرۆریستیە ژنان و کچانی ئیزەدیی سەنجار لێک جیادەکاتەوەو پاشان هەرکام لە ئەندامانی داعش یەکێک لەو کچانە بۆخۆیان هەڵدەبژێرن.

کریستیەن پۆست هەروەها دەنووسێ، هەرکام لە ئەندامانی داعش دوای هەڵبژاردنی یەکێک لە کچانی ئیزدەیی، ناچاری دەکەن باوەڕەکانیان قەبوڵ بکاو دواتر زەواجێ لەگەڵ و دوای دامرکانی خولیای جینسیان، تەڵاقی دەدەن بۆئەوەی ئەندامێکی دیکەی داعش ببێتە خاوەنی کچەکە.

ئەم رۆژنامەیە دەنووسێ، هەندێ لەو کچانەی ئیزەدیش دەنێرێن بۆ پارێزگای رەقە لە باکووری سوریا بۆئەوەی وەک دیاریی بیاندەن بە فەرماندەکانی داعش و فەرماندەکانی داعشیش ناهێڵن میدیاکانی سوریاو خەڵک لە رەوشت نزمیەکانیان و فرۆشتنی کچانی ئیزەدەیی ئاگادار ببنەوە.

رێکخراوی نەتەوەکان لە مانگی ئۆکتۆبر لە راپۆرتێکدا رایگەیاندوە، شایەتحاڵان جەخت دەکەنەوە کە زۆرتر لە 150 کچی مەسیحیی و ئیزەدیی لە مانگی ئاگوست دا گواستراونەوە بۆ رەقە بۆئەوەی وەک کوێلەی جینسیی بیانفرۆشن.

کریستیەن پۆست لە زمان کچێکی تەمەن 15 ساڵەی ئیزەدیی رایگەیاندووە کە هێزەکانی داعش لە ژنانیش وەک کوێلەی جینسیی کەڵک وەردەگرن.




سه‌رچاوه‌ SAHAR Kurdish TV RSS Feeds

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1309FfK




شكرا لك ولمرورك