براڤۆ له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییدایه‌

هــه‌ژار ره‌مــه‌زان


بۆزانیاری زیاتر سود له‌م به‌سته‌ره‌ وه‌ر بگره‌ [ Click Here!‌ ]

دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ شه‌ش هه‌فته‌ له‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئیسپانیا، كلاودیۆ براڤۆی‌ گۆڵچی به‌رشه‌لۆنه‌ گۆڵی لێ نه‌كراوه‌و، له‌ به‌رده‌م شكاندنی‌ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی دایه‌.


براڤۆ بۆ شكاندنی‌ ئه‌و ژماره‌ پێوانه‌ییه‌ پێویستی‌ به‌ ته‌نیا 21 خوله‌كی‌ دیكه‌ هه‌یه‌، تاوه‌كو ببێته‌ یه‌كه‌م گۆڵچی له‌ مێژوویی خولی‌ یانه‌كانی‌ ئیسپانیا كه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ به‌ پاكی ڕاگرتبێت، بۆیه‌ ده‌بێته‌ له‌ یارییه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ ڕایۆ ڤایكانۆ، براڤۆ بۆ ماوه‌ی‌ 21 خوله‌ك گۆڵه‌كه‌ی‌ به‌ خاوێنی بهێڵێته‌وه‌ و، نازناوی‌ خاوه‌ن پاكترین گۆڵ له‌ پیدرۆ ماریای‌ گۆڵچی پێشووی یانه‌كه‌ی‌ وه‌ربگرێت.


پیدرۆ ماریا له‌ وه‌رزی 1977 بۆ 1978 توانی‌ بۆ ماوه‌ی‌ 560 خوله‌ك , گۆڵه‌كه‌ی‌ به‌ پاكی‌ ڕابگرێت، به‌ڵام براڤۆ بۆ ماوه‌ی‌ 540 خوله‌ك گۆڵه‌كه‌ی‌ به‌ پاكی‌ پاراستوه‌و، 21 خوله‌كی‌ دیكه‌ی‌ بۆ شكاندنی‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ پێویسته‌.


له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ وه‌رزی نوێی خوله‌كانی‌ ئه‌ورپاوه‌، ته‌نیا كلاودیۆ براڤۆی‌ گۆڵچی یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌و جیانلویجی بوفۆنی‌ گۆڵچی یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس هیچ گۆڵێكیان لێ نه‌كراوه‌.


KNN




سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1nujAnc




شكرا لك ولمرورك