2014-09-29 08:25:07
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کوتی تازەترین خولی دانوستانە ناڤۆکییەکان کە رۆژی هەینیی بەبێ راگەیاندنی ئەنجامەکەی کۆتایی پێهات کەمتر لە دوو حەفتەی دیکە لە شارێکی ئەورووپا دەست پێدەکاتەوە.
عێراقچی کە لەگەڵ هەواڵدەریی کیودۆی ژاپۆن قسەی دەکرد کوتی ئەم دیدارە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێ کە ناکۆکییەکان لەسەر پرسە گرینگەکان هەروا ماوەتەوە.
ناوبراو کوتیشی: ئێمە بە لێکگەییشتن نزیکتر بووینەوە بەڵام هێشتا ناکۆکییەکان لەسەر پرسە گرینگەکان هەروا ماوەتەوە.
حەوتەمین خولی دانوستانە ناڤۆکییەکانی ئێران و تاقمی 1+5 لەنیویۆرک لەپەراوێزی کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بەڕێووەچوو. لەحاڵێکدا کە پێشتر باس لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک لەئاستی وەزیرانی 7 وڵات کرابوو بەڵام ئەم کۆبوونەوەیە بەهۆی ئەوە شتەی کە لۆران فابیوس بە نەبوونی پێشکەوتن لە دانوستانەکان وەسفی کرد بەڕێوەنەچوو.
سهرچاوه SAHAR Kurdish TV RSS Feeds
درێژهی بابهت http://ift.tt/1nwbEC1
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء