دیارم ده‌یری عیشقه‌ جێ به‌ سوتن بێ له‌وێ ده‌گرم

غةزةل


دیارم ده‌یری عیشقه‌ جێ به‌ سوتن بێ له‌وێ ده‌گرم

که‌ من مشتێ چڵ و چێوم به‌چی بم که‌ڵکێ کێ ده‌گرم

نه‌گه‌ییه‌ دامه‌نی ده‌ستی دوعا جا ده‌بمه‌ خاکی ڕێی

طه‌ریقه‌ی گۆشه‌گیری به‌ر ده‌ده‌م ئه‌م جاره‌ ڕێ ئه‌گرم

که‌ دادی یه‌ئسی خۆمم برده‌ لا ئه‌م عارفه‌ توند بوو

وتی ئاخر سبه‌ینێ جه‌ژنه‌ خوێنی تۆ له‌ پێ ئه‌گرم

له‌ ڕوو سوری عیباده‌ت لام و ڕوو زه‌ردی خه‌جاڵه‌ت مام

به‌ ناوی سێوی ناوم باغه‌وان و من به‌هێ ئه‌گرم

له‌سه‌ر خۆ چونه‌ شه‌یدا بونه‌ قوڕ پێوانه‌ سوتانە

هه‌تا مردن مه‌حه‌ببه‌ت ئیشی زۆره‌ ڕێزی لێ ئه‌گرم

چ شۆخه‌ ئاگرم تێ به‌ر ده‌دات و پێم ئه‌ڵێ یا شێخ

به‌ خاشاکی ئه‌وت شوعله‌ عه‌سامه‌ ده‌ستی پێ ئه‌گرم

که‌ سینه‌ی ڕێشمی به‌و تیغی نازه‌ ئه‌نجن ئه‌نجن کرد

وتی په‌ش مورده‌یه‌ ئه‌م لاله‌ زاره ئاوی تێ ئه‌گرم

له‌ پاداشتی قسه‌ی ساردا هه‌مه‌ ئاهو هه‌ناسه‌ی گه‌رم

که‌سێ شێتانه‌ به‌ردم تێ گرێ من به‌رقی تێ ئه‌گرم

شوکر وشیاره‌ (مه‌حوی) تێ ئه‌گا دونیا خه‌راباته

که‌ به‌د مه‌ستی بکا ئه‌هلی خراپه‌ی بۆچی لێ ئه‌گرم



مــەحـــــوی



سه‌رچاوه‌ یانەی کوردکلیك

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1p27KQy




شكرا لك ولمرورك