وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بڕیارە پێنجشەممەی داھاتوو ڕوفاتی ٥٦ ئەنفالکراو بھێنرێنەوە بۆ گەرمیان و لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە گۆڕستانی گوندی دێ بنە بەخاکبسپێردرێن.
بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ھێنانەوەی رووفاتەکان ئارام ئەحمەد لە ئیدارەی گەرمیان کۆبونەوەیەکی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیادارەکان و ڕێکخراوەکان ئەنجامدا و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیشدا رایگەیاند ئەو “٥٦” رووفاتە لە گۆرێکی بەکۆمەڵدا لەنگرەسڵمان دۆزراونەتەوە دوای پشکنینیشان دەرکەوتووە کە خەڵکی گەرمیانن.
وتیشی لەرۆژی پێنج شەممەی داھاتوو لەمەراسیمێکی شایستەدا لەشاری سلێمانی دەھێنرێنەوە بۆ گۆرستانی ئەنفال لەگوندی دیبنە
سهرچاوه Kurdsat Broadcasting Corporation
by sanakurdsite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء