سایتی قورئانی پیرۆز (Quran-Karim.net) کرایەوە!

السلام علیك ورحمة الله وبرکاته

پاش ماوەیەك سوپاس بۆخوا توانیمان ئەم وێبسایتە بکەینەوە کە ئامانجمان لێی خزمەتکردنی تێکڕای مسوڵمانانی جیهانە بەسێ زمانی جیاواز (کوردی ، عربی ، ئینگلیزی) ،\

ئەم سایتە پێك هاتووە لە کۆمەڵێك بەش لەوانە بەشی سەرەکی کە پێك هاتووە لە ١٨٤ قورئان خوێنی جیهانی و کوردی کە دەتوانیت ڕاستەوخۆ لەسایتەکە گوێی لێ بگریت یاخود داونلۆدی بکەیت،

بەشی ئایەت بە ئایەت : ئەم بەشە پێك هاتووە لە کۆمەڵێك قورئان خوێن کە تەواوی قورئانی پیرۆز بە ئایەت بە ئایەت پارچە پارچە کراوە کە دەتوانیت سودی لێوەربگریت بەتایبەت بۆ پڕۆگرام و سایتەکان،

پەڕ بە پەڕ : ئەم بەشەشیان هەمان بەشی پێشووترە بەڵام پەڕە بە پەڕە،

بەشی وێنە :-

کە ئەمیش پێك هاتووە لە:

پەڕە بە پەڕە : تەواوی قورئانی پیرۆز پەڕە بە پەڕە،

ئایەت بە ئایەت: ئەمەشیان تەواوی قورئای پیرۆز ئایەت بە ئایەت.

بەشی پڕۆگرامی ئیسلامی :-

ئەمەشیان پێك هاتووە لە :

پڕۆگرامی ئیسلامی بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس (ئایفۆن و ئایپاد) و کۆمپیوتەر.

سوپاس بۆ سەردانکردنی سایتەکەمان و خوا پاداشتی بەخێرتان بداتەوە لە بڵاوکردنەوەی سایتەکەمان .

بەستەری سایت:

www.Quran-Karim.net

بەستەری پەیجی سایت :

https://www.facebook.com/quran.karim.nett/

والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته.

by Govar Jabar via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك