کتێبی (کۆمپیوتەر و تەندروستیی) بەشێوەی pdf، دروستکراوی خۆم

کتێبی (کۆمپیوتەر و تەندروستیی) بەشێوەی pdf، دروستکراوی خۆم


سلام علیکم و رحمة الله و برکاته.
سڵاوتان لێبێت ئەندامان و خوێنەرانی بەڕێز.

کتێبێکی ئەلیکترۆنیم بۆتان دروستکردووە (واتە PDF)، بەناوی "کۆمپیوتەر و تەندروستیی"، کتێبەکە ١٠ پەڕەیە و باس لە زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر دەکات، هەروەها باس لە هۆکاری پەیدابوونی ئازاری ئەم ئەندامانەی جەستەمان دەکات لەکاتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر:

١- ئازاری سەر (سەرئێشە).
٢- ئازاری چاو.
٣- ئازاری مل.
٤- ئازاری شان و بەشی سەرەوەی قۆڵ.
٥- ئازاری دەست و مەچەکەکان.
٦- ئازاری پشت.

وێنەی بەرگی کتێب


لێرەوە دەمەوێت ئەوە بەهەموو لایەک ڕابگەیەنم کە من سەرجەم زانیارییەکانی ناو کتێبەکەمم لە ماڵپەڕی Healthy Computing ـەوە وەرگێڕاوە و زۆر سوپاسیان دەکەم.

ئەمەش زانیارییەکان دەربارەی کتێبەکە:

ناوی کتێب: کۆمپیوتەر و تەندروستیی.
جۆر: تەندروستیی.
نووسەر: دانا خەلیل طه.
قەبارەی کتێب: ٨٧٩ کیلۆ بایت.
سەرچاوەی زانیارییەکان: ماڵپەڕی Healthy Computing.
مافی بڵاوکردنەوە: مافی بڵاوکردنەوە و چاپکردنەوە و سوود لێ بینینی بۆ هەموو لایەکە.

تێبینی: ئەم کتێبەم پێشکەشی مامۆستای وانەی وەرزشی پەیمانگەی کۆمپیوتەری هەولێر کردووە.


لەکاتی تێکچوونی لینکەکە، ئاگادارم بکەنەوە.
بەهیوای سوود.

by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك