
گه‌وره‌يى و پاداشتى ماڵ به‌خشين به نهێنى
قَالَ رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) : (سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمُ اللَّهُ فِى ظِلِّهِ: يَوْمَ لاَ ظِلَّ إِلاَّ ظِلُّهُ الإِمَامُ الْعَادِلُ ، وَشَابٌّ نَشَأَ فِى عِبَادَةِ الله ، وَرَجُلٌ قَلْبُهُ مُعَلَّقٌ فِى الْمَسَاجِدِ ، وَرَجُلاَنِ تَحَابَّا فِى اللهِ اجْتَمَعَا عَلَيْهِ وَتَفَرَّقَا عَلَيْهِ ، وَرَجُلٌ طَلَبَتْهُ امْرَأَةٌ ذَاتُ مَنْصِبٍ وَجَمَالٍ ، فَقَالَ إِنِّى أَخَافُ اللَّهَ ، وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ بصدقة فأخفاها حَتَّى لاَ تَعْلَمَ يمينه مَا تُنْفِقُ شيماله ، وَرَجُلٌ ذَكَرَ اللَّهَ خَالِيًا فَفَاضَتْ عَيْنَاهُ) صحيح مسلم (1031).
واته : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى : حه‌وت كه‌س هه‌نه خوداى په‌روه‌ردگار له ڕۆژى دوايدا له ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خۆى عهشريان ده‌كات له ڕۆژێك كه هيچ سێبه‌رێك نيه ته‌نها سێبه‌رى عه‌رشى خوداى په‌روه‌ردگار نه‌بێت ، يه‌كه‌ميان : پێشه‌وايه‌كى دادپه‌روه‌ر ، دووه‌ميان : گه‌نجێك گه‌وره بوبێت له ناو عيباده‌تى خوداى په‌روه‌ردگار ، سێيه‌ميان : پياوێك دڵى گرێ درابێت به مزگه‌وته‌كان ، چواره‌ميان : دوو پياو يهكتريان خۆش ده‌وێت له پێناو خوداى په‌روه‌ردگار به‌يه‌كه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خۆشه‌ويستيه كۆ ده‌بنه‌وه وه له‌سه‌ر ئه‌م خۆشه‌ويستيه له‌يه‌كتر جيا ده‌بنه‌وه ، پێنجهميان : پياوێكه ئافره‌تێكى خاوه‌ن ماڵ و عه‌شيره‌ت و جوان بانگى بكات بۆ زيناكردن له‌گه‌ڵى به‌ڵام كوڕه‌كه ده‌ڵێت به‌ڕاستى له خوداى په‌روه‌ردگار ده‌ترسم ئه‌م كاره خراپه ناكه‌م ، شهشهميان : پياوێكه كاتێك ماڵێك ده‌به‌خشێت ئه‌وه‌نده به نهێنى ده‌ى به‌خشێت تاوه‌كو ده‌ستى ڕاستى نازانێت ده‌ستى چه‌پى چى به‌خشيوه ، - خوێنه‌رى به‌ڕێز : به‌ڵام له صحيح بخارى دا هاتووه : (حَتَّى ڵا تَعْڵمَ يمينه مَا تُنْفِقُ شيماله) واته : ده‌ستى چه‌پ نه‌زانێت ده‌ستى ڕاست چى به‌خشيوه ، زانايان ده‌ڵێن ئه‌م مانايه ته‌واوتره چونكه ماڵ به‌خشين به ده‌ستى ڕاست ده‌كرێت نه‌ك چه‌پ ، حهوتهميان : پياوێكه يادى خوداى په‌روه‌ردگار ده‌كات به ته‌نها و نهێنى ، بێ ئه‌وه‌ى هيچ كه‌سێك ئاگاى لێبێت ، پاشان هه‌ردوو چاوه‌كانى فرمێسكى لێ دێته خواره‌وه.
ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى
by rawezh sdeiq via یانەی کوردکلیك





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء