
گه‌وره‌يى و پاداشتى له‌به‌ركردنى (10) ده ئايهت له‌سه‌ره‌تاى سوره‌تى كه‌هف له ڕۆژى هه‌ينى دا
قال رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) : (من حفظ عشر آيات من أول سورة الكهف عُصم من فتنة الدجال) صحيح الجامع الصغير وزيادته .
واته : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى : هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ره‌تاى سوره‌تى كه‌هف (10) ده ئايهتى له‌به‌ر بكات ، ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و كه‌سه ده‌پارێزێت له‌شه‌ڕ و خراپه‌ى ده‌جاڵ.
- خوێنه‌رى به‌ڕێز : زانايان ده‌ڵێن هۆكارى له‌به‌ر كردنى ئه‌م (10) ئايه‌ته ئه‌وه‌يه كه ئه‌م ئايهتانه باس له چه‌ند شتانێكى گرينك ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سێك بير‌ى لێ بكاته‌وه توشى شه‌ڕى ده‌جاڵ نابێت .
وه (دجّال) واته : ئه‌و كه‌سه‌ى زۆر درۆزنه و شت تێكه‌ڵ ده‌كات ، وه (دجال) كه‌سێكه له پێش هاتنى ڕۆژى دوايى دێت ، كه‌سێكى پرچ ئاڵۆزه و چاوى ڕاسته‌ى عه‌يب داره و وه‌كو ده‌نكه ترێ دهرپهڕيوه ، وه له نێوچه‌وانى نوسراوه كافر هه‌موو موسوڵمانێك ده‌توانێت بيخوێنێته‌وه چ خوێنده‌وار يان نه‌خوێنده‌وار ، وه (دجال) به ده‌ستى پێغه‌مبه‌ر (عيسى) عليه السلام ده‌كوژرێت كاتێك له ئاسمان دێته خواره‌وه .
ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى
by rawezh sdeiq via یانەی کوردکلیك





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء