٢٢/١ ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

٢٢/١ ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

سلام علیکم و رحمة الله و برکاته
سڵاوتان لێبێت بینەرانی ئازیز.

لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆی ساڵی ١٩٤٦، کۆمارێکی کوردیی ڕاگەیەندرا بەناوی "کۆماری کوردستان"، هەندێکیش دەڵێن "کۆماری مەهاباد"، شاری مەهاباد پایتەختی کۆمارەکە بووە و هەروەها ئەو شارە بوو کە کۆمارەکەی تێدا ڕاگەیەندرا.

کۆماری کوردستان لەلایەن حیزبێکی دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دامەزرێندرا کە ئەویش حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو و سەرکردەی کۆماری کوردستانیش پێشەوا قازی محەمەد بوو و سوێندی یاسایی خوارد.

کۆماری کوردستان، کۆمارێکی کوردیی تەمەن کورت بوو و تەمەنی تەنها ١١ مانگ بوو. لە ٢٦/٣ ی ١٩٤٧ بەهۆی فشاری ئەمریکا و هێزە ڕۆژئاواییەکان، سۆڤیەت پەیمانی بە حکومەتی ئێران دا کە لە باکووری ئێران بکشێتەوە، بۆیەش ئیتر ناوچەکە کەوتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێران و ئەمەش بووە هۆکاری سەرەکیی لەناوچوونی ئەم کۆمارە کوردییە.

کۆمەڵێک لە ئامانجە بڵاوکراوەکانی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان ئەمانە بوون:

١- ئۆتۆنۆمیی بۆ کوردەکانی ئێران لە چوارچێوەی دەوڵەتی ئێران.
٢- زمانی کوردیی بکرێتە زمانی فەرمیی بۆ ڕاگەیاندن و خوێندن و ئیدارە.
٣- هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کوردستان بە مەبەستی چاودێریی کردنی دەوڵەت و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان.
٤- هەموو بەرپرسەکان لە خەڵکی ناوچەکە هەڵدەبژێردرێن.
٥- یەکێتیی و برایەتیی لەگەڵ خەڵکی ئازەربایجان.
٦- یاسایەک هەبێت کە بە یەک چەشن مامەڵە لەگەڵ کرێکار و کەسایەتییە باڵاکان بکات.

وەزیرەکانی کۆماری کوردستان

سەرۆک وەزیران: حاجی بابە شێخ
وەزیری جەنگ: سەیفی قازی
وەزیری ناوخۆ: محەمەد ئەمین موعینی
وەزیری ئابووری: ئەحمەد ئیلاهی
وەزیری پۆست و تەلەگراف: کەریمی ئەحمەدیان
وەزیری فەرهەنگ: مەنافی کەریمی
وەزیری (تەبلیغات): سەدیقی حەیدەری
وەزیری کار: خەلیلی خوسرەو
وەزیری بازرگانی (تیجارەت): حاجی مەستەفای داودی
وەزیری وەرزێڕی (کشتوکاڵ): مەحموودی وەلی زادە
وەزیری ڕێگاوبان: ئیسماعیلی ئیلخانی زادە
وەزیری (بیهداری): سەیید محەمەدی ئەیوبیان
وەزیری (موشاویر): عەبدولرەحمانی ئیلخانی زادە
وەزیری داد: مەلا حوسێنی مەجدی

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆماری کوردستان، کلیک لێرە بکە

by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك