
ئه‌ی نیشتیمانه بێ نازه‌که‌م
ئه‌ی نیشتیمانه خوێناویه‌که‌م
ئه‌ی تاقانه له کاره‌سات
نیشتیمانم کچێکی باوک مرده‌یه
هه‌رجاره‌و یه‌کێک به شویده‌دا
هه‌رجاره‌و یه‌کێک ده‌ستی لێبه‌رز ده‌کاته‌وه
هه‌رجاره‌و یه‌کێک ده‌بێته دۆستی
نیشتیمانی من ته‌نهاترین کچی دنیایه
ئه‌و زه‌لیلی سیاسه‌ته زه‌لیلی دراوسێیه
زه‌لیلی ده‌ستی سه‌رۆکه
خه‌ریکه زۆرم خۆشده‌وێ که خاوه‌نی بستێکی تۆ نیم
هه‌موو تۆش به هی خۆم ده‌زانم
بۆ سنه بۆ ئامه‌دت بۆ قامیشلۆ و بۆ که‌رکوکت ده‌گریم
بۆ گه‌رمیان بۆ هه‌ولێرت
بۆ بست به بستت که دوژمن قیامه‌تی تیا هه‌ڵساندووه
من هه‌رگیز تۆ نافرۆشم
له‌به‌رچاو بێگانه‌دا خراپترین شته‌کانتم خۆشده‌وێ
من ئه‌و شوێنه زۆر خۆشانه‌شتم خۆشده‌وێ که بۆی نه‌چووم
من خه‌ریکه که‌لاوه‌کانیشتم به‌لاوه جوان ده‌بێ
تۆ گوێت لێمه نیشتیمان
من برینه‌کانت شه‌هیده‌کانت هه‌ژاره‌کانت نه‌خۆشه‌کانم خۆش ده‌وێ
مه‌لاکانت مزگه‌وت و باڕه‌کانت بازاڕ و زانکۆ و گه‌ڕه‌که‌کانتم خۆشده‌وێ
من چایخانه‌و قاوه‌خانه‌کانم خۆشده‌وێی
نیشتمان و هه‌موو ڕه‌نگه‌کانیم خۆشده‌وێ
پایز و به‌هاری
مێژوو و داهاتووی
واز بێنن با سه‌ر بخه‌مه سه‌ر سنگی نیشتیمان
هه‌ردوو به‌سه‌ر یه‌کدا بگرین
بۆ ئه‌و دۆستانه‌ی خه‌نجه‌ریان لێداین
با وه‌ک دوو خوشک پرچی یه‌ک شانه بکه‌ین
با ده‌رده دڵ بکه‌ین
نیشتیمانی من
تۆ له دایکم ده‌چی
بێ ده‌نگ له‌گه‌ڵ خه‌مه‌کانتا ڕاهاتووی
تۆ چه‌ن ژنانه ئارام ده‌گری
ئاه نیشتیمان بمرم بۆت .................
سۆله جاف
by Awen shaswar via یانەی کوردکلیك





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء