ناوەكانی خوای گەورە

مه‌به‌ست له‌ناسينى خواى گه‌وره‌ به‌ناوه‌ جوانه‌کانی
1) كاريگه‌رى ئه‌و ناوه‌ جوانانه‌ بۆ جاككردنى خۆمان بۆ له‌خودا نزيك بوونه‌وه‌ له‌و رو وه‌وه‌ى كه‌خودا پێى خۆشه‌ به‌ناو و سيفه‌ته‌ جوانه‌كانى مه‌دحى بكرێت
2) هه‌ريه‌ك له‌م ناوه‌ جوانانه‌ بكه‌ينه‌ توێشويه‌ك به‌هۆيه‌وه‌ ته‌ماشاى شوێنه‌واره‌كه‌ى بكه‌ين له‌ذياندا پێى بگه‌ينه‌ قوڵايى باوه‌ر سه‌ر ئه‌نجام به‌زانيارى يه‌ك له‌ سيفه‌ت و ناوه‌جوانةكانى خواى گه‌وره‌ تێکه‌ڵ به‌ دين ببين

الله: ناوی تاك و پیرۆزی خوایه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ی ناوو سيفه‌ته‌كانی خودای په‌روه‌ردگاره‌ واتا {په‌رستراوی به‌حه‌ق}
الرحمن : به‌به‌زه‌یی.به‌زه‌یه‌ك� �‌ی هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه‌
الرحیم : به‌خشنده‌.تایبه‌ت به‌ ئیمانداران له‌ رِۆژی دوایی دا
الملیك: موڵك به‌ده‌ستی دروست كراوه‌كان
القدوس : پاك و بێ گه‌رد له‌ هه‌موو عه‌یب و ناته‌واوی یه‌ك كه‌ به‌ ئه‌قڵ دا دێت
و نایه‌ت
السلام : بێ عه‌یب.وه‌بلاَوكه‌ره‌وه‌ ی ئاشتی
المؤمن: دڵنیاكه‌ری دۆسته‌كانی له‌ سزا.به‌راست دانه‌ری به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ به‌نده‌كانی
العزیز : زاڵ.ده‌سه‌ڵات دار.
القهار : گه‌ردن كه‌چكه‌ر به‌ توانای خۆی
الجبار: خاوه‌ن ‌ده‌سه‌ڵاتی ناچاركه‌ر
الاوَل : يةكةمين پيَش هه‌مووشت هةبووه‌ .
الاخر: دوایه‌مین.پاش هه‌موو شت ده‌مێنێ.
الظاهر: دیار.ئاشكرا.ده‌سه‌ڵات دار به‌زانستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا.
الباطن: په‌نهان و زانا به‌ په‌نهانه‌كان. دیاره‌ به‌ هۆی درووستكراوه‌كانی یه‌وه‌.
العلی: به‌رزی به‌ ده‌سه‌ڵات
الاعلى: بڵند.بڵند بووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر عه‌رشه‌كه‌ی.
المتعال: زۆر به‌رز خۆ به‌رز گر له‌سه‌ر عه‌رش
العظيم: موزنایه‌تی بێ كۆتا .وه‌ له‌ هه‌موو گه‌وره‌یه‌ك گه‌وره‌ تر.
المجید: پایه‌ به‌رز رێزدار.
الكبیر: گه‌وره‌ی بێ كۆتا له‌ گه‌وره‌یی دا.
الملك : سه‌رۆك .پادشا
الواحد: یه‌ك و ته‌نیایه‌. ته‌نیایه‌ له‌ ژات و سیفه‌ت و كردار و كوڵكی دا
الاحد: تاك. ته‌نیای بێ حه‌وجێ به‌ كه‌س
المتكبر: خۆبه‌گه‌وره‌زان.گه‌وره‌ له‌ سیفاتی دروست كراوان و ته‌نیا له‌ گه‌وره‌یی دا
الخالق: دروست كه‌ر.له‌ نه‌بوونه‌وه‌
الخلاق: به‌دی هێنه‌ری كار به‌جێ
الباریء: به‌دی هێنه‌ری جوانكار
المصور: وێنه‌ كێش.وێنه‌كێشه‌ری هه‌موو دروست كراوان هه‌ریه‌كه‌و له‌سه‌ر شێوه‌یه‌ك
المهیمن: زاڵ و به‌سه‌ر راگه‌یشتوو چاودێری پارێزه‌ر
المحيط : ده‌وری هه‌موو شتێكی داوه‌ به‌ زانست و تواناو به‌زه‌یی خۆی
المعطي: به‌خشه‌ر.هه‌موو شتێكی چاكی به‌خشیوه‌و داویه‌تی
المقیت: بژێوگه‌ێن.ده‌سه‌ڵاتدار
الوكیل: كار پێ سپێردراو.پشت و په‌نا
السمیع: بیسه‌ری بێ سنوور به‌ هه‌موو شتێك
البصير : بینه‌ری بێ سنوور به‌ ئاشكراو په‌نهان.
العلیم : زانا به‌ هه‌موو دروست كراوان و نهێنی یه‌كانیان.
الخبیر : شاره‌زا به‌ وورده‌ كاری شته‌كان و ئه‌وه‌ی بووه‌و نه‌بووه‌ و ئه‌بێ ونابێ.
الحمید : سوپاس كراو.شایسته‌ی ستایش.
القدیر: به‌ توانای بێ سنوور.
القادر: تواناداری بێ كۆتا و بێ سه‌ره‌تا.
المقتدر : خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی توانا وه‌به‌توانایه‌ به‌ چاك كردنی دروست
كراوه‌كانی.
القوی : به‌توانا به‌سه‌ر هه‌موو توانایه‌ك دا.
المتین : به‌هێزی بێ نیاز به‌ هاووتا
الغنی: ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ پێویستی
الحكیم : كار به‌جێ لێزان
الحلیم : هێدی.ئارام و پاش خه‌ری سزای رۆزی ده‌ری سه‌رپێچی كه‌ر
العفو : لێ بوورده‌ له‌ گوناه
الغفور: لێ خۆش بوو.گوناه پۆش
الغفار: لێ خۆش بوی ته‌نیاوپۆشه‌ری عه‌یبه‌
التواب : ته‌وبه‌ وه‌رگر و لێ خۆش بوو
الرقیب : چاودێرِ به‌ به‌نده‌كانی و به‌ ئاگا به‌ كار و كرده‌وه‌یان
الشهید: ئاگادار هیچی لێ وون نابێ
الحفيظ: پارێزه‌ری به‌نده‌كانی یه‌تی
اللطيف : چاكه‌ كه‌ری په‌نهان.ووردبین.نه‌رم و چاكه‌ كه‌ر له‌گه‌ڵ دروست كراوان
القریب : نزيكة بةزانستي
المجیب: وه‌ڵامگۆ.وه‌ڵامی پارانه‌وه‌ ده‌داته‌وه‌ به‌ به‌خشین
الودود: خۆش ویستراو له‌ دڵی دۆسته‌كانی دا
الشاكر: سوپاسی كرده‌وه‌ی كه‌م ده‌كات و له‌ گوناهی زۆر خۆش ده‌بێ
الشكور : سوپاس گوزاری سوپاس كه‌ری به‌نده‌كانی به‌ لێخۆشبوونیان
السید: سه‌روه‌رو گه‌وره‌.خاوه‌نی هه‌موو شته‌
الصمد: جێ ی مه‌به‌ست و جێ ی نیازه‌.وه‌پێویستی به‌ كه‌س نی یه‌
القاهر : به‌تواناو ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر هه‌مووشتێكدا
الحسیب : لێپرسه‌ره‌وه‌و جێ ی راز بۆ به‌نده‌كان وبۆیان به‌سه‌
الهادی : رِێ پیشانده‌ر.رِێنمویی كه‌ر
الحكم: فه‌رمان ره‌وا.حوكم ران له‌ نێوان هه‌ق و به‌تاڵ
البر : چاكه‌كه‌ر له‌گه‌ڵ دروستكراوه‌كانی دا
الوهاب. زۆر به‌خشه‌ر
الكریم : به‌رێز رێزگر
الحی: زیندووی بێ سه‌ره‌تا و كۆتای
القیوم : مشوورگێرو هه‌ڵسورێنه‌ری كارو كرداری بێ حه‌وجێ بكه‌س
الرب : په‌روه‌دگار.دروستكه‌ر و ژینه‌ر و مرێنه‌ر و هه‌ڵسورێنه‌ری كار و بونه‌وه‌ر
الكافی: به‌س.بۆ به‌نده‌كانی به‌سه‌ ئه‌گه‌ر بیكه‌نه‌ پشت و په‌نا
الواسع: فراوان .رِۆزی دانی هه‌موو دروست كراوه‌انی گرتووه‌ته‌وه‌و به‌زه‌یی یه‌كه‌ی
هه‌موو شتێكی داپۆشیوه‌
الحق: پایه‌دار.رِاست و ره‌وا.هه‌ق
الجمیل: جوانی بێ سنوور له‌ ژات و سیفات دا
الرفیق: نه‌رم و له‌سه‌ر خۆ و پێویستی ئاسان ده‌كات كه‌ به‌بێ ئه‌و
الحیی: به‌شه‌رم به‌جۆرێك هاوتایی نی یه‌و له‌ هیچ شتێك ناچێ
الستیر: داپۆشه‌ری عه‌یب و گوناه
المقدم: پێشخه‌ری دانه‌ر له‌ شوێنی خۆی دا و پێشخه‌ری سزا بۆ كه‌سێك شایسته‌ بێت
الاكرم: رِێزگری دۆشت و هه‌ڵبژاردراوه‌كانیتی و به‌خشه‌ره‌ به‌ بێ
الرؤف: میهره‌بان به‌رانبه‌ر به‌ گوناهباران
الفتاح: ده‌رووكه‌ره‌وه‌و ئاسانكه‌ر
الرازق: رِۆزی ده‌ری هه‌موو زینده‌وه‌ر
الرزاق: سه‌رچاوه‌ی رِۆزی دان
الاله: ثةرستراوي حةق
القابض: رِۆزی لێ گره‌وه‌.وێك هێنه‌ر
الباسط: رِۆزی بۆ فراوانكه‌ر.له‌دووده‌ر
المؤخر: دواخه‌ری دانه‌ر له‌ شوێنی خۆی دا و دواخه‌ری سزا بۆ كه‌سێك شایسته‌ بێت
المبین: رِۆشن كه‌ره‌وه‌.ِرون كه‌ره‌وه‌ی زاتی خۆی كه‌ بێ هاوه‌ڵه‌
المنان: خاوه‌نی مینه‌ت و فه‌زڵ و نیعمه‌ته‌كانه‌وه‌ شایسته‌ی منه‌ت كردنه‌
الولی: دۆست.سه‌رخه‌ری گوێ رایه‌ڵی كه‌رانی
المولى: پشت و په‌نا وسه‌رپه‌رشتی كه‌ری ئیمانداران
النصير: سه‌رخه‌ری برشواداران
الشافی: شیفاده‌ری ده‌رده‌كان ته‌نها ئه‌وه‌
مالك الملك : خاوه‌نی موڵك .چۆن بیه‌وێ ده‌یگۆرێ
جامع الناس: كۆكه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌ قیاموت دا
نور السموات والارض : نورو رِۆشن و رِووناكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی
ذوالجلال والاكرام : خاوه‌نی پایه‌ی به‌رزورِێز.خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و به‌خشنده‌
بدیع السموات والارض: داهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی

by Dana kamaran via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك