به‌ر له‌وه‌ی مۆبایلی به‌كارهاتوو بكرن ئه‌م 3 كۆده‌ی له‌سه‌ر تاقی بكه‌نەوە

https://www.youtube.com/watch?t=185&v=bDrv5QPOZRA
~.~.~.~.~.~.~.~~.~.~.~.~.~.~.~~.~.~.~.~.~.~.~~.~.~ .~.~.~.~.~







له‌كاتی كڕینی مۆبایلی به‌كارهاتوو وریا بن بۆ ئه‌وه‌ فێڵتان لێ نه‌كرێت، كاتێك مۆبایله‌كه‌تان وه‌رگرت تا ته‌ماشای بكه‌ن و به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری كڕینی بده‌ن، 3 كۆد هه‌یه‌ كه‌ ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ین، لێی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ بزانن و كێشه‌ و گرفته‌كانی ببینن، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌بوو، ئه‌وا مه‌یكڕن، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كیشی نه‌بوو ئه‌وا له‌ رێی ئه‌و كۆدانه‌وه‌ دڵنیا ده‌بن كه‌ مۆبایله‌كه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌.
---------------------------------------

كۆدی یه‌كه‌م: ( #*0#* ) له‌ رێی ئه‌و كۆده‌وه‌ ده‌توانن كوالێتی ره‌نگ ببینن و ده‌نگ و هه‌زه‌ و وێبكام و شاشه‌ له‌مسه‌كه‌ی و سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تاقی بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی هه‌بێ ئه‌وا روون ده‌رده‌كه‌وێ بۆتان.

كۆدی دووه‌م: ( *#*# 4636 #*#* ) به‌هۆی ئه‌م كۆده‌وه‌ش ده‌توانن له‌ توانای پاتری مۆبایله‌كه‌ و شه‌حنكردنه‌وه‌ی و قه‌باره‌ی خه‌زن كردن و كارایی په‌یوه‌ست بوون به‌ هێڵی ئینته‌رنێت له‌ رێی Wi Fi تاقی بكه‌نه‌وه‌.

كۆدی سێیه‌م: ( *#*# 3646633 #*#* ) له‌ رێی ئه‌م كۆده‌وه‌ش ده‌توانن ئیمه‌یڵ و ئه‌كاونتی ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر به‌كاری هێناوه‌ لاببه‌ن و ئیمه‌یڵ و ئه‌كاونتی خۆتان داخل بكه‌ن.



~بەختەوەری~

by تينا:::Ŧina via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك