ئةزانياريانةى كةنةتزانيوة دةربارةى کۆشکی سپی

slawe xwatan lebet hawreyan


کۆشکی سپی ئەو کۆشکەی کە زۆربەی بڕیارە گرنگەکانی لێوە دەردەکرێت و زۆربەی پرسە گرنگەکانی جیهانی تیادا باس دەکرێت. لە ساڵی ١٧٩٢ دا دروستکراوە و ١٣٢ ژوورى تێدایە. هەندێک لە ژوورە ناسراوەکانی بریتین لە ژووری ڕۆژهەڵات، ژووری سەوز، ژووری شین و ژووری سوور و هۆڵی چوونە ژوورەوە.

هەروەها لە کۆشکی سپیدا ٣٥ حەمام، ٨ ڕێگای قادرمە، ٣ ئاسانسۆر، ٢٨ ئاگردان (شومینە)، ١٤٧ پەنجەرە، ٤١٢ دەرگا، یاریگایەکی تێنس، ڕێگای ڕاکردن بۆ وەرزش، هۆڵى شانۆ و نمایشی فیلم، مەلەوانگە و بۆڵینگیشی تێدایە.

١- ئایا دەتزانی کۆشکی سپی پێشتر پێی وتراوە ماڵی سەرۆک یان کۆشکی سەرۆک؟ تەنانەت هەندێک جار پێی وتراوە کۆشکی بەڕێوەبەر. لە ساڵی ١٨١٥ ەوە بەشێوەیەکی باو وەکو کۆشکی سپی ناسراوە. ئەویش لەدوای هێرشى بەریتانیا بۆ سەر واشنتۆن دی سی. دواتریش کۆشکی سپی بۆ شاردنەوەی شوێنە زیانلێکەوتووەکانیەوە بە بۆیەى سپى ڕەنگکرایەوە. بەڵام لەوکاتەدا ڕەنگکردنی کۆشکەکە زۆر گرانبووە لە ڕووی داراییەوە. لەدوای ساڵی ١٩٠١ەوە بە فەرمی وەکو کۆشکی سپی ناسێنراوە.

٢- لە ساڵی ١٩٩٤ دا جارێکی تر کۆشکی سپی ڕەنگکراوەتەوە، ڕەنگکردنەکە زیاتر لە دوو هەزار و ١٥٧ لیتر بۆیاخی تێچووە و ئەوەش زیاتر لە ٢٨٣ هەزار دۆلاری باجدەرانى بۆ تەرخانکراوە.

٣- لە کۆی شەش قاتی کۆشکی سپی تەنها دوو قاتیان بە شێوەیەکی گشتی کراوەن، دوانی تریان ژێرزەمین و سارداون و کەس ناتوانێت بچێتە ناوی، دوانەکەی تریشیان تەرخانکراون بۆ خانەوادەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.

٤- دیزاینی کۆشکەکە لەلایەن تەلارسازێکی ئێرلەندی - ئەمریکییەوە بەناوی جەیمس هۆبانەوە بووە. دیزاینەکە لە پێشبڕکێیەکدا لە ساڵی ١٧٩٢ دا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لەوکاتەدا جۆرج واشنتۆن لە نووسینگەکەدا بووە، بەڵام هەرگیز چانسی ئەوەی نەبووە لە کۆشکى سپیدا بژی.

هەروەها جێگەی خۆیەتی وەکو بیرهێنانەوەیەک کە وڵاتى ئەمریکا لەسەر دەستی کۆیلایەتی گەشەکردووە و کۆشکی سپیش لەلایەن کرێکارە کۆیلەکانەوە دروستکراوە و کرێکارەکانیش لە سکۆتلەنداوە هێنرابوون بۆ کارکردن لەو کۆشکەدا.

٥- چێشتخانەی کۆشکی سپی پێنج چێشتلێنەری هەیە و بەبەردەوامی و بەبێ پشوو کار دەکەن. ئەگەر پێویست بکات ئەوە ستافی چێشتخانەکە لەتوانایدایە خزمەتی ١٤٠ میوان بکات و خواردن و خواردنەوە پێشکەشی زیاتر لە هەزار کەس بکەن.

٦- هەفتانە نزیکەی ٦٥ هەزار نامە دەگاتە سەرۆکی ئەو وڵاتە و سەرۆکی ئەو وڵاتەش تەنها دەتوانێت نزیکەی ١٠ نامەیان بخوێنێتەوە. هەروەها ڕۆژانە ١٠٠ هەزار ئیمەیڵ و هەزار فاکس و نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ تەلەفۆنی پێدەگات.

ڕۆژانەش نزیکەی شەش هەزار گەشتیار بەبەردەم هۆڵەکانی کۆشکی سپیدا دەڕۆن کە بۆ مەبەستی گەشتیاری و بازرگانی سەردانی کۆشکی سپییان کردووە. لە پێگەی تویتەر کۆشکی سپی نزیکەی حەوت ملیۆن فۆلۆى هەیە و پەیجەکەشى لە فەیسبووک زیاتر لە چوار ملیۆن لایکی هەیە.

ئەگەر بتەوێت سەردانی کۆشکی سپی بکەیت بۆ مەبەستی گەشتیاری ئەوە دەبێت لانیکەم شەش مانگ پێش ئەوەی گەشتەکەت بکەیت شوێنێک بگریت بۆخۆت، هەواڵی خۆش ئەوەیە کە گەشتی ناو کۆشکەکە بە خۆڕاییە.

٧- کۆشکی سپی لەڕووی ئەندازیارییەوە تایبەتی نییە. دوو کۆشکی تر بە هەمان دیزاینی کۆشکی سپی هەن کە لە شێوەدا لە کۆشکی سپی دەچن. یەکێکیان لە فەڕەنسایە و ئەوی تریشیان بینای پەرلەمانی ئێرلەندایە.

٨- لە کۆشکی سپیدا مەلەوانگەیەک هەیە کە دەکەوێتە ژێر هۆڵی ڕۆژنامەنووسیی کۆشکەکەوە. سەرۆک (نیکسۆن) شوێنی مەلەوانگەکەی کرد بە ژووری ڕۆژنامەوانی. لە ساڵی ٢٠٠٧ دا ئەو ژوورە دووبارە دیزاین کراوەتەوە و لە ئێستادا دووبارە مەلەوانگەکە دەرکەوتووەتەوە و ئیمزای زۆر کەسی بەناوبانگی بەسەرەوەیە لەوانە (بۆنۆ و لۆرا بوش).

٩- لەکاتی جەنگی ناوخۆدا کۆشکی سپی خەریکبوو دەبوو بە جێگایەکی زۆر قەرەباڵغ. لەو کاتەدا تەنها یەک باڵ هەبوو لەناو کۆشکی سپیدا کە باڵی ڕۆژهەڵات بوو، لە بەرامبەردا باڵی ڕۆژئاوا دروستکرا بەرامبەر ئەو دۆخە قەرەباڵغە.

١٠- نووسینگەی شێوە هێلکەییەکەی کۆشکی سپی تایبەتە بە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام پێش ئەم نووسینگە هێلکەییە پێشتر نووسینگەی هێلکەیی تر هەبوون بۆ سەرۆکەکانی تری ئەمریکا، بۆ نمونە سەرۆک تافت کە ٢٧هەمین سەرۆکی ئەمریکا بووە نووسینگەیەکی شێوە هێلکەیی جیاوازی هەبووە کە لە ساڵی ١٩٠٩ دا دروستکراوە و دیوارەکانی سەوزی بریقەداربوون.

هەروەها سەرۆک هوڤەر کە ٣١هەمین سەرۆکی ئەمریکا بووە ڤێرژنێکی تایبەت بە خۆیی هەبووە لە نووسینگەی هێلکەیی، ئەو دیزاینەی ئێستای نووسینگەکەی کۆشکی سپیش لەلایەن سەرۆک ڕۆزڤێلتی ٣٢هەمین سەرۆکی


sarchawe la fb
paege سەیر و سەمەرە و سەرنجڕاکێش

by rawezh sdeiq via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك