له‌م وانه فێرکاریه‌دا که یه‌که‌م وانه‌ی فێرکاریه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سکریپتی جوومله ده‌مه‌وێت باسی چۆنیه‌تی داگرتن و ئاماده‌کاریه‌کان بۆ دامه‌زراندنی جوومله بکه‌م له‌سه‌ر سیرڤه‌ری ناوخۆیی ، بێگومان من له بابه‌تێکی جیاوازدا به‌دورو درێژی باسی جوومله‌و تواناکانیم کردبوو هاوکات له بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی تریشدا ڕونکردنه‌وه‌و دامه‌زراندنی سیرڤه‌ری (AppServ) باس کردوه ، بۆیه تکام وایه پیداچونهوهیهک بۆ ئه‌و دوو بابه‌ته بکه‌یت ئه‌گه‌رچی شاره‌زایی ته‌واویشت هه‌بێت ، چونکه من ئه‌م زنجیره فێرکاریه‌م به‌چه‌ند ڕۆژێک نوسیوه‌و هه‌موو بابه‌ته‌کانی تایبه‌ت به‌م سکریپته ته‌واوکه‌ری یه‌کترین . بۆ دابه‌زاندنی جوومله چه‌ندین ڕێگای جیاواز هه‌یه هاوکات چه‌ندین ماڵپه‌ڕیش خۆیان نوێترین ده‌رچوو له‌م سکریپته ڕۆژانه بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌و هه‌ندێکیشیان پێداویستیه‌کانی زمانیان له‌گه‌ڵ سکریپته‌که‌دا داناوه ، من پێم باشه له ماڵپه‌ڕی پشتیوانیه‌وه سکریپتێکی خاوێن دابگریت چونکه ئه‌وه دڵنیاکه‌ره‌وه تره ، بۆیه لێره‌شدا هه‌ر به‌و شێوه باسی دابه‌زاندنی نوێترین ده‌رچوو ده‌که‌م له ماڵپه‌ڕی پشتیوانیه‌وه دواتر باسی چۆنیه‌تی زیادکردنی زمان ده‌که‌م بۆ سکریپته‌که .
سه‌ره‌تا ئه‌م لینکه بکه‌ره‌وه ، ئه‌م لینکه ڕاسته‌وخۆ ده‌تگه‌یه‌نێت به لاپه‌ڕه‌ی داونلۆدکردنی نوێترین ده‌رچوو
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و لینکه‌ی پێشوت کرده‌وه ئه‌م ڕوکاره‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه وه‌ک ده‌بینن من به دوو خاڵ ئاماژه‌م پێداوه که ڕونکردنه‌وه‌که‌ی ئه‌و دووخاڵهش به‌م جۆره‌یه :
خاڵی یه‌که‌م : داگرتنی ده‌رچووێکی نوێیه له سکریپتی جوومله به سه‌رجه‌م پێک هاته‌که‌یه‌وه واته سکریپته‌که به ته‌واوی من لێره‌دا ئه‌م کاره ده‌که‌م تۆش کلیک بکه له‌سه‌ر خاڵی یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رچووه به ته‌واوی پێک هاته‌که‌یه‌وه دابگریت .
خاڵی دووه‌م : بریتیه له فایله پێویستانه‌ی که بۆ نوێکردنه‌وه‌ی سکریپتێک پێویسته ، بۆنمونه ئه‌گه‌ر من پیش‌تر سکریپته‌که‌م دابه‌زاندبێت و به‌ڵام دواتر ڤێرژن پێش بخرێت به‌هۆی پاراستنه‌وه خۆناکرێت ماڵپه‌ڕه‌که‌م به ته‌واوی بسڕمه‌وه به‌ڵکو به‌هۆی ئه‌م فایلانه‌وه ڤێرژنهکه نوێ ده‌که‌مه‌وه (له بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆدا باسی نوێکردنه‌وه‌ی سکریپتی جوومله ده‌که‌م)
سێیه‌م : (images) ئه‌م فۆڵده‌ره تێکڕای وێنه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که ده‌گرێته‌خۆی و هه‌ر فایلێکی وێنه‌ییش بڵاو بکرێته‌وه ڕاسته‌وخۆ ئه‌م فۆڵده‌ره‌ت بۆ پێشنیاز ده‌کات ، له‌کاتی بابه‌ت نوسیندا ئه‌گه‌ر پێویست بکات وێنه‌یه‌ک دابنێیت ئه‌وا ده‌بێت وێنه‌کان له‌م فۆڵده‌ره‌دا دابنێیت ، هاوکات ده‌توانرێت له‌ناو ئه‌م فۆڵدهرهشدا چه‌ندین فۆڵده‌ری نوێ دروست بکه‌یت و به‌سه‌دان وێنه‌یان تێدا دابنێیت ، له‌کاتی ناردنی بابه‌تدا زیاتر باسی ئه‌م فۆڵدهرهم کردوه .
چواره‌م : (installation) ئه‌م فۆڵده‌ره فرمانه سه‌ره‌کیه‌که‌ی دامه‌زراندنی سکریپته‌که‌یه به‌ڵام پاش دامه‌زراندن ده‌بێت بسڕێته‌وه .
پینجه‌م : (language) فۆڵده‌ری زمانی ماڵپه‌ڕه‌که‌یه ئه‌م فۆڵده‌ره ده‌بێت فایلی زمان به‌رز بکه‌ینه‌وه بۆ ناو ئه‌م فۆڵدهرهو دواتر له کۆنترۆڵ پانێڵه‌وه زمانی ماڵپه‌ڕه‌که بگۆڕین ، دواترباسی ئه‌م کاره ده‌که‌م ، سه‌رنج بده فۆڵده‌ری زمان به‌م جۆره‌یه که ده‌بێت زمانه‌کان لێره‌دا په‌یست بکرێنه‌وه
حه‌وته‌م : (plugins) ئه‌م فۆڵده‌ره به‌رپرسه به له‌خۆگرتنی هه‌موو پڵه‌گینه‌کانی جوومله‌و ئه‌و پڵهگینانهشی که‌زیاد ده‌کرێت ، به‌هه‌مان شێوه‌ی مۆدۆله لێره‌دا پێک هاته‌ی پڵه‌گینه‌کان ده‌پارێزێت ،
هه‌شته‌م : (templates) ئه‌م فۆڵده‌ره هه‌موو ڕوکاره‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که له‌خۆ ده‌گرێت ، زیادکراوه‌کان بێت یاخود ڕوکاره بنه‌ڕه‌تیه‌کان بێت هه‌موویان له‌م فۆڵده‌ره‌دا جێگیر ده‌کرێن .
سه‌باره‌ت به‌ئه‌و (11) فایله‌ش هه‌ریه‌که‌یان گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌م له ئاینده‌دا ڕونکردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر هه‌ر یه‌که‌یان بنوسم به تایبه‌تی (htaccess) که ئێجگار گرنگه‌و کاری کورت کردنه‌وه‌ی لینک و گۆڕینی پاشگره‌کانی له ئه‌ستۆدایه . له‌دواتردا ئه‌م کاره به کرداری ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
چۆنیه‌تی زیادکردنی زمانی کوردی بۆ سکریپتی جوومله :
من پێم باشه پێش دامه‌زاندن و به‌رزکردنه‌وه‌ی پێک هاته‌ی جوومله بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت کاری زیادکردنی زمان ئه‌نجام بده‌یت ، کاره‌که‌ش به‌م جۆره‌یه :
سه‌ره‌تا ئه‌م شوێنه بکه‌وه بۆ نمونه ئه‌گه‌ر وشه‌ی (Site) بۆ ناوی سایته‌که دابنێین ئه‌وا زمانی ماڵپه‌ڕ ده‌که‌وێته ئه‌م شوێنه (site\language) هه‌ربۆیه ده‌بێت لێره‌دا زمانی ماڵپه‌ڕه‌که که فۆڵدهرێکه په‌یستی بکه‌ین . وه‌ک ده‌بینن من لێره‌دا زمانی ماڵپه‌ڕه‌که‌م زیادکردوه که ناو فۆڵده‌رێکدایه به‌ناوی (ku-KU) .
ئه‌م شوێنه بکه‌وه ، بۆ نمونه من ناوی ئه‌و فۆڵده‌ره‌ی پێک هاته‌ی سکریپته‌که‌م تێدا داناوه گۆڕیوه به (l4kurd) بۆیه له جێی ی وشه‌ی (Site) ی پیشوو که به‌مانای ناوی ماڵپه‌ڕه‌که ده‌هات به‌م جۆره ده‌رده‌چێت ، ئه‌م شوێنه بکه‌وه‌و ئه‌و فۆڵده‌ره له‌وێدا په‌یست بکه‌وه سه‌رنج له وێنه‌که بده و کاره‌کان وه‌ک خۆی دووباره بکه‌وه
by Zana.J.A via یانەی کوردکلیك





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء