کۆنترۆڵ پانێڵ یه‌کێکه له بنه‌ڕه‌ته گرنگه‌کانی هه‌ر سکریپتێك ، چونکه خاڵی ده‌ست پێکه‌و ده‌روازه‌یه‌کی گرنگه بۆ به‌کارهێنه‌ر، کۆنترۆڵ پانێڵ یان باشتره بڵێم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بریتیه له ڕوکارێکی وێنه‌یی چنراو به سه‌دان فرمان ، له‌م ڕوکاره‌وه ده‌توانرێت هه‌موو کاره‌کانی نوێکرنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕو ئامرازه‌کانی بابه‌ت و مۆدۆلهو ڕوکار پله‌گین و سکویرتی و کاری لینک و به‌ش و هاوپۆله‌کان چه‌ندین کاری جۆراوجۆری تر بخه‌یته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆته‌وه ، به‌ڕێوه‌به‌رایتی جوومله به جۆرێک پێشکه‌وتووه که هه‌موو به‌کارهێنه‌رێکی سه‌ره‌تایی و مام ناوه‌ندی ده‌توانێت به ماوه‌یه‌کی که‌م شاره‌زایی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ببێت . له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا ته‌نها چه‌ند جۆرێک له به‌کارهێنه‌ران ده‌توانن کاره‌کانی ماڵپه‌ڕ ڕێک بخه‌ن و هه‌موو که‌سێک ده‌ستی ناگات به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له جووملهدا فراوانه و کرداره‌کانی هه‌مه جۆره ، من بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کانی باس بکه‌م به شێوه‌یه‌کی ورد‌و بێ خه‌وش هه‌موو به‌شه‌کانی به کرداری باس ده‌که‌م و نمونه‌ی کاره‌که‌شم ڕاسته‌وخۆ ده‌خه‌مه به‌رده‌ست .
بۆ چوونه به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڕێگایه‌کی زۆر بڵاو هه‌یه که هه‌میشه به‌کارهێنه‌رانی جوومله پشتی پیده‌به‌ستن منیش لێره‌دا باسی ئه‌و ڕێگایه ده‌که‌م و دواتر له وانه‌کانی ئاینده‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م ڕێگای تر‌و پارێزراوتر بخه‌مه به‌رده‌ست ئێوه‌ی فێرخوازی به‌ڕێز ، سه‌ره‌تا ئه‌م لینکه ده‌که‌ینه‌وه (http://localhost/administrator) ئه‌دمینیستراتۆر ئه‌و فۆڵده‌ره‌یه که کاره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تێدا کۆکراوه‌ته‌وه‌و خاوه‌نی سکوێرتیهکی به‌هێزه هه‌ر بۆیه کاتێک له ڕێگای ئه‌م لینکه‌وه ده‌چینه ژوره‌وه داوای ناو‌و ووشه‌ی تێپه‌ڕ بونمان لێده‌کات سه‌رنج له‌م وێنه بده
بۆشایی یه‌که‌مدا ناوی به‌کارهێنه‌ر که (admin) ئه‌گه‌ر نه‌ت گۆڕیبێت ده‌نووسم ودواتر له بۆشایی دووه‌مدا ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون که من پیش‌تر دام نابوو لێره‌دا ده‌ینوسم دواتر کلیک له‌سه‌ر (log in) یان چوونه ژوره‌وه ده‌که‌م
به‌م شێوه ده‌گه‌مه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی که پێک هاته‌ی ڕوکاره‌که‌ی به‌م جۆره‌یه :
سه‌ره‌تا له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌یدا که پێم باشه ناوی بنێم تایتڵباڕ لای ڕاست و لای چه‌پ دوو زانیاریمان هه‌یه یه‌که‌م لای ڕاستی وێنه‌که لۆگۆی جووملهیهو له ته‌نیشتیدا ناو و پێناسه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌م نووسراوه وه‌ک له‌خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێداوه ، وه‌لای چه‌پی وێنه‌که‌شدا وه‌ک له خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه ژماره‌ی دهرچووهکهیه من لێره‌دا نوێترین ڤێرژن به‌کارده‌هێنم که (1.5.26) له دوای ئه‌و به‌شه‌ی که به (تایتڵباڕ) ناوم برد ئه‌م لیسته دێت که کۆکراوه‌یه‌که له ته‌واوی فرمانه‌کان له کۆنترۆڵ پانێڵدا ئه‌م فرمانانه‌ی که له‌م لیسته‌دا به‌رچاو ده‌که‌وت هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رێکی ماڵپه‌ڕ ده‌بێت بیان زانێت و وه‌ک پێویست کاریان له‌سه‌ر بکات ، له کۆتایی لیسته‌که‌دا ووشه‌ی پێشبینین هه‌یه که بۆ نیشاندانی ماڵپه‌ڕه‌که‌یه وه‌ی هه‌ر به‌کارهێنه‌ریکی سه‌ره‌تایی ئه‌م وشه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان به‌سووده چونکه بۆ هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک ده‌توانێت به کلیک کردن له‌سه‌ر (پێشبینین) ڕوی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت ببینیت و له گۆڕانکاریه‌که ئاگادارببیتهوه ، له دوایی ئه‌وه دوو وێنه‌ی بچووک دێت یه‌که‌میان به‌مانای هاتنی نامه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر دووه‌مان بۆ نیشاندانی ژماره‌ی به‌رێوه‌به‌ره‌کان که له‌یه‌ک کاتتدا دێنه سه‌رخه‌ت . وه دواتر وشه‌ی ده‌رچوونمان هه‌یه که بۆ ئه‌وه به‌کارده‌هێنرێت وه‌ک به‌رێوه‌به‌ر له ماڵپه‌ڕه‌که بچیته ده‌ره‌وه
وه له ناوه‌ڕۆکی وێنه‌که‌دا و لای ڕاستیدا (10) ده وینه‌ی بچوک که هه‌ر یه‌که‌یان پێناسه‌یه بۆ فرمانه‌که‌ی ده‌بینرێت ، له ڕاستیدا ئه‌م ده فرمانه له گرنگترین کاره‌کانن هه‌ر بۆیه من باسی دانه دانه‌یان ده‌که‌م هه‌ندێکیان هه‌ر لێره‌وه کاره‌که‌یان باس ده‌که‌م و هه‌ندێکی تریان پێویستی به ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتره له‌به‌ر ئه‌وه له بابه‌تی سه‌ربه‌خۆدا و به وردتر ڕونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ده‌م ئه‌م کاره‌ش له پێناوی ئه‌وه‌دا که له به‌کارهێنانی جووملهدا شاره‌زاییه‌کی پرۆفیشناڵ په‌یدا بکه‌ن
چۆنیه‌تی نووسینی بابه‌ت
دووه‌م ڕێکخستنی بابه‌ت : ئه‌م به‌شه ته‌واوکه‌ری به‌شی پێشوه به‌ڵام لێره‌دا هه‌موو بابه‌ته‌کان ده‌بینیت که پێشتر بڵاوکراوه‌ته‌وه و ده‌توانین
یه‌که‌م و دووه‌م : بۆ ده‌رهێنانی بابه‌ت له ئه‌رشیفدا و بۆ ئه‌رشیف کردنی بابه‌ته‌کان ، بۆ بینینی کاره‌کانی ئه‌رشیف کردن و ده‌رهێنانی له‌ر ئه‌رشیفدا کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه
زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌رشیفکردنی بابه‌ت و چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ( به‌م نزیکانه چاوهڕانبن )
سێیه‌م و چواره‌م : بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانه ، ئه‌م فرمانه کاتێک به‌کاردێت که بابه‌تێکت پێشتر نووسیبێت به‌ڵام بڵاوت نه‌کردبێته‌وه ئه‌وا لێره‌دا ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ بڵاوی بکه‌یته‌وه . له کاتی نووسینی بابه‌تدا باسی ئه‌م کاره‌م کردوه ، به‌ڵام چواره‌م بۆ پێچه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی کاره‌که‌ی پێشوه
پێنجه‌م : بۆ گواستنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان به‌کاردێت له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر بۆ نمونه من کۆمه‌ڵێک بابه‌تم هه‌یه ده‌مه‌وێت له هاوپۆلی کۆمپیوته‌ره‌وه بۆ هاوپۆلی ئینته‌رنێتی بگوازمه‌وه ئه‌وا له ڕێگای ئه‌م کاره‌وه به‌ئاسانی ده‌یگوازمه‌وه بۆ بینینی ئه‌م کاره به کرداری کلیک له‌م لینکه بکه
چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی بابه‌ت له هاو پۆلێکه‌وه بۆ هاوپۆلێکی تر ( به‌م نزیکانه چاوهڕانبن )
شه‌شه‌م : بۆ له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی بابه‌ته ، واته ئه‌گه‌ر بته‌وێت کۆپیه‌کی بابه‌تێک بنێریت بۆ ئه‌رشیف یان به‌شێکی تری ئه‌وا پێویست به نووسینه‌وه ناکات ته‌نها لێره‌دا ئه‌م کرداره جێ به‌جێ بکه ڕزگارت ده‌بێت له دووباره نووسینه‌وه‌ی بابه‌ته‌که لێره‌وه ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتر وه‌ربگره
چۆنیه‌تی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی بابه‌ت و ناردنی بۆ ئه‌رشیف ( به‌م نزیکانه چاوهڕانبن )
حه‌وته‌م : بۆ ناردنی بابه‌ته بۆ زبڵدان ، ئه‌مه هاوشێوهری سڕینه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره کاتێک فایلێک ده‌سڕیته‌وه له (Recycle Bin)ده‌توانیت بیگێڕیته‌وه ئه‌مه‌ش هه‌مان شته کاتێک بته‌وێت بابه‌تێک بنێریت بۆ زبڵدان به‌مانای سڕینه‌وه‌ی نایه‌ت به‌ڵکو ته‌نها ده‌ینێرێت بۆ ئه‌م شوێنه‌و دواتر ده‌توانیت بیگێڕیته‌وه ، بۆ نمونه من ئه‌گه‌ر ئێستا بمه‌وێت بابه‌تێک بسڕمه‌وه ئه‌وا پاش دیاریکردنی چوارگۆشه بچوکوکوی به‌رده‌م بابه‌ته‌که کلیک له (زبڵدان) ده‌که‌م ڕاسته‌وخۆ بابه‌ته‌که ده‌نێرێت بۆ ئه‌وێ .
چۆنیه‌تی سڕینه‌وه‌ی بابه‌ت و دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ( به‌م نزیکانه چاوهڕانبن )
هه‌شته‌م : ده‌ستکاریکردنی بابه‌ت پاش دیارکردنی بابه‌تێک و به کلیک کردن له‌سه‌ر (ده‌ستکاری) ده‌توانیت گۆڕانکاری له بابه‌ته‌که‌دا بکه‌یت و دواتر بیپارێزیتهوه
نویه‌م : به کلیک کردن له‌سه‌ر نوێ ده‌توانیت بابه‌تێکی نوێ بنوسیت و هه‌ر وه‌ک ئه‌وه وایه کلیکت کردبێت له‌سه‌ر بابه‌تێکی نوێ له کۆنترۆڵ پانێڵدا زانیاری زیاتر له‌م لینکه‌دایه
چۆنیه‌تی نووسینی بابه‌ت
ده‌یه‌م زانیاریه‌کان : به کلیک کردن له‌سه‌ر زانیاریه‌کان ده‌ستت ده‌گات بۆ کۆمه‌ڵێک فرمانی گرنگ و پێویست و که به‌هه‌میشه‌یی ده‌توانیت فرمانێک به‌سه‌ر شێوازی پیشاندانی بابه‌ته‌کاندا بسه‌پێنیت بۆ نمونه ناوی نووسه‌ر له بابه‌ته‌کاندا ده‌رنه‌که‌وێت یان چۆن بتوانیت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بابه‌ته‌کان زیاد بکه‌یت و ... هتد
سێیه‌م ڕێکخستنی په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا : ئه‌م به‌شه تایبه‌ته به‌و بابه‌تانه‌ی که له ڕوی یه‌که‌می ماڵپه‌ڕه‌که‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه کاتێک کلیک له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه ده‌که‌ین هه‌موو بابه‌ته‌کانی په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا به‌زنجیره ده‌بینین و ده‌توانین گۆڕانکاری مه‌به‌ستی تێدا بکه‌ین .
چواره‌م ڕێکخستنی به‌شه‌کان : کاتێک کلیک له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه ده‌که‌ین هه‌موو به‌شه‌کانی تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به بڵاوکراوه‌و بڵاو نه‌کراوه وه لێره‌دا ده‌بینین و ده‌توانین زیاد و که‌م یان گۆڕانکاری له ناوی به‌شه‌که‌دا بکه‌ین دواتر بی پارێزین .
چۆنیه‌تی زیادکردنی به‌ش و ڕێکخستنی به ویستی خۆت
پێنجه‌م ڕێکخستنی هاوپۆل : ئه‌م به‌شه هه‌ر هاوشێوه‌ی ڕێکخستنی بهشهکانهو ده‌توانین ده‌ست بگریت به‌سه‌ر هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی هاوپۆلدا له زیاد و که‌م کردن و گۆڕانکاری کردن تێیدا .
چۆنیه‌تی زیادکردنی هاوپۆل و ڕێکخستنی به ویستی خۆت
شه‌شه‌م ڕه‌نگاڵه : به‌شی ڕه‌نگاڵه تایبه‌ته به فۆڵده‌ری وێنه‌کانی ماڵپه‌ڕو دروستکردنی فۆڵده‌ری نوێ و سڕینه‌وه‌یان هه‌ر له‌ناو ماڵپه‌ڕه‌که‌دا ، ئه‌م کاره زۆر به سووده بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی که ده‌یانه‌وێت چه‌ند فؤلدهرێکی جیاوازیان له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا هه‌بێت و وێنه‌ی جۆراوجۆریان تێدا دابنێن، بۆ نمونه من زیاتر سوود له‌م تایبه‌ت مه‌ندیه وه‌رده‌گرم کاتێک بمه‌وێت فێرکاریه‌ک دروست بکه‌م له‌سه‌ر بابه‌تێک ، بۆ نمونه فۆڵدهرێکم دروست کردوه به ناوی (xp) واته وانه فێرکاریه‌کانی ئێکس پی هه‌مویان له ناو ئه‌م فۆڵده‌ره‌دا وێنه‌کانیان داده‌نێم ، ئه‌م کاره‌ش کار ئاسانی زۆر ده‌کات بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی جوومله به‌کار ده‌هێنن تا بتوانن به‌ئاسانی گۆڕانکاری له بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا بکه‌ن
ڕه‌نگاڵه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ( به‌م نزیکانه چاوهڕانبن )
حه‌وته‌م ڕێکخستنی لیسته‌کان : کاتێک کلیک له‌م به‌شه ده‌که‌ین به‌ئاسانی ده‌توانین لیستی نوێ زیاد بکه‌ین و گۆڕانکاری له لیسته‌کانی تریشدا بکه‌ین بۆ نمونه من ده‌مه‌وێت دانه‌کانی لیستێک پاش و پێش پێ بکه‌م ئه‌وا له‌م ڕێگاوه به ئاسانی ئه‌م کاره ده‌کریت .
چۆنیه‌تی ڕێکخستنی لیسته‌کان و زیادکردن و گۆڕانکاریکردن تێیدا
هه‌شته‌م زمان : له‌ڕێگای کلیک کردن له‌سه‌ر زمانه‌وه ده‌توانین به‌ئاسانی کاری زیادکردن یان که‌م کردن یان هه‌ڵبژاردنی زمانی به‌کارهێنانی ماڵپه‌ڕو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بگۆڕین و به هه‌میشه‌یی جێگیری بکه‌ین له سه‌ر زمانی مه‌به‌ست .
چۆنیه‌تی زیادکردنی زمان بۆ ماڵپهڕهکهو چالاککردنی
نۆیه‌م ڕێکخستنی به‌کارهێنه‌ران : ئه‌م ئامرازه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه به ته‌واوی ده‌ست بگریت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌کارهێنه‌رانی ماڵپهڕهکهو زیادکردن و که‌م کردن و گۆڕانکاری له ناوی بهکارهێنهرانیشدا ، ئامرازێکی گرنگه‌و پێویسته هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رێکی ماڵپه‌ڕ به‌ته‌واوی شاره‌زابێت له ورده‌کاریه‌کانی .
چۆنیه‌تی زیادکردنی به‌کارهێنه‌ران و ڕێکخستنیان ڕونکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان ( به‌م نزیکانه چاوهڕانبن )
ده‌یه‌م ڕێکخستنه گشتیه‌کان : وه‌ک له ناوه‌که‌یه‌وه دیاره چه‌ند کارێکی گرنگ و پێویستی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت که تایبه‌ته به هه‌موو پێک هاته‌ی ماڵپه‌ڕه‌که وه‌ک داخستنی ماڵپه‌ڕ و کردنه‌وه‌ی هه‌روه‌ها گۆڕینی پێناسه‌ی ماڵپه‌ڕو کلیله‌کانی گه‌ڕان و کورت کردنه‌وه‌ی لینکی بابه‌ت و به‌شه‌کان .
چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ڕێکخستنه گشتیه‌کان ( به‌م نزیکانه چاوهڕانبن )
له لای ڕاستی وێنه‌که‌شدا چوار لینکه لیست هه‌یه ئه‌گه‌ر کلیک له‌سه‌ر هه‌ردانه‌یه‌کیان بکه‌ین و تایبه‌ت مهندیهکانیمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت له لیستێکی کراوه‌دا .
دووه‌م : ئه‌و بابه‌تانه‌مان پیشان ده‌دات که زۆرترین خوینه‌ری هه‌یه واته لیستێک له‌و بابه‌تانه‌ی که هه‌میشه سه‌ردانی ده‌کرێت و زۆرترین جار ده‌خوێنرێنه‌وه
سێیه‌م : لیستێک له‌و بابه‌تانه‌مان پیشان ده‌دات که تازه نێرراون و به پێ ی زه‌مه‌نی ناردنیان بۆمان ڕیز ده‌کات
چواره‌م : لیسته‌کانه که لێره‌دا به شێوه‌یه‌ک له لیستێکدا ڕیزکراون و ده‌توانیت بۆ گۆڕانکاریکردن تێیدا په‌نا بۆ ئه‌م ڕێگایه ببه‌یت و به کلیک کردن له‌سه‌ر هه‌ر لیستێک ئه‌وا ده‌گه‌یت و به ئه‌نجامی داواکراو واته ده‌توانیت کاره‌کانی ڕێکخستنی لیسته‌که ئه‌نجام بده‌یت.
by Zana.J.A via یانەی کوردکلیك





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء