چوار ڕێگا بۆ چارەسەری تۆشک (قرێژ) لە ماڵەوە:
تۆشک (قرێژ) نەخۆشیەکی پێستی سەرە کە دەروست ئەبێت لە ئەنجامی وشکی پێستی سەری، چەوریەکی ئێجگا زۆر لەسەر یان لە ئەنجامی گەشەی بەکتریا و کەڕوەکان لە پێستی سەر. هەروەها ئیلتیهابی سەر. کە ئەبنە هۆی خروشتی سەر و پەڵەی سپی وشک لە پێستی سەر.
* تۆشک ئەتوانرێت کۆنتڕۆل بکرێت بەم چارەسەرانەی کە لەلایەن دکتۆرەکانەوە بۆ نەخۆش ئەنوسرێت یان بە شێوەی OTC لە دەرمانخانەکان وەردەگیرێن. بەڵام ئەتوانیت ئەم پێنج ڕێگەیەش لە ماڵەوە تاقی بکەیتەوە بەبێ بەکار هێنانی هیچ دەرمانێک بۆ چارەسەری تۆشك. ئەگەرچی ڕاستە کە دەرمانە سروشتیەکان کاتیان ئەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش زۆر کاریگەرن لە چارەسەریەکی ئێجگاری بۆ ڕزگار بوون لە تۆشک.
+ چوار ڕێگا بۆ چارەسەری تۆشک لە ماڵەوە:
١- سۆدە:
سۆدە یارمەتیدەرە لە خانە مردوەکانی پێست و هەروەها مژینی چەوری زیادە. هەروەها یارمەتی ڕێکخستنەوەی باڵانسی Phی سەر ئەدات و گەشەی کەڕوو کەم ئەکاتەوە کە ئەبێتە هۆی تۆشک.
چۆنێتی بەکارهێنانی:
١- قژت تەڕ بکە و تۆزێک سۆدەی پیا بخشێنە.
٢- پاش چەند خولەکێک قژت بە ئاوێکی شل تێن بشۆ.
٣- ئەم هەنگاوە هەفتانە جارێک یان دوو جار دووبارە بکەوە وە بۆ ماوەی چەند هەفتەیێک بەردەوامبە.
تێبینی/ دوای بەکار هێنانی ئەم رێگەیە نابێت شامپۆ بەکار بێت.
٢- زەیتی زەیتون:
وشکی پێستی سەر چارەسەر ئەکرێت بە بەکارهێنانی زەیتی زەیتون کە (شێ)کەرەوەیەکی زۆر کاریگەرە.
چۆنێتی بەکارهێنانی:
١- گەرمکە زەیتی زەیتون هەتاکو تۆزێک گەرماتی ئەگرێت.
٢- پاشان مەساجێک بە پیستی سەرت بکە بۆ ماوەی پێنج خولەک و ئینجا خاولێکی گەرم لە سەرت بپێچە.
٣- خاولیەکە لەسەرت جێ بێڵە بۆ ماوەی بە لایەنی کەم ٤٥ خولەک یان تاکو بەیانی جێی بێڵە، ئینجا بیشۆرە بە شامپۆیەک.
٤- ئەم رێگەیە لە هەفتەیەک چەندجارێک بەکار بێنە بۆ دەست کەوتنی باشترین ئەنجام.
٣- ئاوی لیمۆ:
ئاوی لیمۆ ترشی تێدایە کە شەڕی ئەو کەڕوانە ئەکەن کە ئەبنە هۆی تۆشک. هەروەها یارمەتیدەرە لە نەهێشتنی خروشتی سەر.
چۆنێتی بەکار هێنانی:
دوو ڕێگای بەکارهێنانی ئاوی لیمۆ هەیە بۆ نەهێشتنی تۆشک،
یەکەم: لیمۆیەک بێنەوە و نیوەی ئاوەکەی وەرگرە و لەگەڵ چارەگێک ماست تێکەڵی بکەو لەسەرتی بدە و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک جێی بێڵە ئینجا بیشۆرە بە شامپۆ.
یان ئەتوانی ئەم ڕێگایە بەکار بێنی:
دووەم: چەند کەوچکێک ئاوی لیمۆ لەگەڵ کەمێک ئاو تێکەڵ بکەو مەساجی پێبکە لەسەرت و دواتر بۆ ماوەی ٥ خولەک جێی بێڵە ئینجا بیشۆرە.
لە هەفتەیەک چەند جارێک یەکێک لەم ڕێگایانە دووبارە بکەوە.
٤- Aspirin:
Aspirin مادەی (سالسەلیک ئەسید)ی تێدایە کە ئەتوانێت کۆنتڕۆلی تۆشک بکات بە نەهێشتن و لابردنی هەموو ئەو خانوە مردوانەو و پیسیانەی لە پیستی سەردا هەیە.
چۆ نێتی بەکارهێنانی:
دوو ڕێگا هەیە بۆ بەکارهێنانی Aspirin:
شکاندنی دوو حەب و کردنیان بە پاودەرێکی ساف و ئینجا تێکەڵی بکە لەگەڵ دڵۆپێک شامپۆ و قژت بشۆ لەگەڵ تێکەڵەکە، مەساجی پێبکە لە سەرت و جێی بێڵە بۆ چەند خولەکێک ئینجا قژت بشۆرە. گەرحەزت کرد ئەتوانیت قژت بە شامپۆیەکی ئاسایی بشۆریت تاکو تەواوی پاودەرەکە لەسەر قژت لاکەوێت.
بەڵام بیرت بێ کە ئەبر ئارامبگریت کاتێک ئەم ڕێگا سروشتیانە بەکار دێنیت.
تۆ بە ئارەزووی خۆتە کامە ڕێگا تاقی ئەکەیتەوە.. بەڵام هەلبژاردنی هەر ڕێگەیێک لەمانە زۆر کاریگەر و چارەسەریێکی تەواوی تۆشک ئەکات.
لە پەیجی فاڕمەسی وەرگیراوە و تایبەتە بە دوو یانەی کوردلووک و کورد کلیک.
by Rebwareki_payiz via یانەی کوردکلیك





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء