فێرکاری سێیەم ( گۆڕینی زمانی ماڵپەڕ و بەڕێوەبەرایەتی )




یەکێک لە تایبەتمەندیە هەرە نایابەکانی سکریپتی جووملە کاراکردنی ناوەڕۆکی ماڵپەڕە بە هەر زمانێک بتەوێت هاوکات دەکرێت هەمان سکریت بە چەند زمانێك لە یەک کاتتدا کارپێ بکەیت و تەنها ئەوە لەسەر بەکارهێنەر پێویستە ئەو بابەتەی بڵاوی دەکاتەوە لە کام زماندا دەربکەوێت راستەوخۆ بابەتەکە دەچێتە زمانە دەست نیشان کراوەکەوە .
من پێشتر لە بابەتی یەکەمدا باسی چۆنیەتی زیاد کردنی زمانی کوردیم کردبوو بەشێوازێکی ئاسان و سادە ئەم کارەش پێش ئەوە بوو کە دەست بکەین بە دامەزراندنی جووملە هەر بۆیە لێرەوە شتەکان ئامادە کراوە بۆم تەنها ماوەتەوە سەر ئەوەی زمانەکە چالاک بکەین چونکە لە ئێستادا زمانی ماڵپەڕەکەمان ئینگلیزیە و خۆکارانە وا دەست نیشان کرابوو .

دەتوانین بەهۆی لینكی بەڕێوەبەرایەتیەوە دەگەین بە كۆنترۆڵ پانێڵ بەم شێوە ، سەرەتا ئەم لینکە دەکەینەوە
http://localhost/l4kurd/administrator
دواتر ئەم ڕوکارە دەبینین پاش نووسینی ناوو پاسۆرد كلیك لەسەر (چوونە ژورەوە) دەكەین

دەگەین بە بەڕێوەبەرایەتی بەم جۆرە بۆ ئەم کارە سەرەتا دەبێت کلیک لە لیستی فرمانەکان بکەین لێرەدا سەرنج لە وێنەکە بدە ، ماوسەکە بخەرەسەر (Extensions) کە لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەم پێداوە هەڵبژاردنەکانی خاڵی دووەم دەر دەکەوێت تۆش کلیک بکە لەسەر (Language Manager)
یاخود بە هۆی لینکی خێرای پەڕەی چاودێریەوە کە بە تەنها کلیکێك دەگەیت بەم بەشە


لێرەدا سەرنج بدە ڕوکارەکە لە دوو تاب پێک هاتوە تابی یەکەم نووسراوە ( Site ) کە بەمانای گۆڕینی زمانی ڕووکاری سایتەکە دێت ، ئەو ئەستێرە زەردەش لە هەر خانەیەکدا بێت واتە ئەو زمان چالاک کراوە من لێرەدا وەک دیارە زمانی (English united kingdom ) کارایە ، دەبێت بیگۆڕم بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا کلیک لە ( checkbox ) بەردەم زمانی (Kurdish (sorani دەکەم بەم شێوە


دواتر سەرنج بدە لە بەشی ڕاستی وێنەکە ئەم ئەستێرە دیارە کلیکی لەسەر بکە کە بەواتای چالاك کردنی ئەو زمانە دێت کە دەست نیشانت کردوە .


دواتر بە هەمان شێوە تابی (Administrator ) چالاک بکەو (check box) بەردەم زمانی کوردی دەست نیشان بکەو دواتر کلیک بکە لەسەر هەمان ئەستێرە کە لای راستی ڕوکارەکەوە ئاماژەی پێ دراوە

ئێستا راستەوخۆ زمانی بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەکەش دەگۆرێت و دەبێت بە کوردی و ببینە ئەستێرەکە لەسەر بەشی زمانی کوردی چالاك بووە


ئێستا ئەگەر کلیکیش بکەین لەسەر پێشبینین وەک لە وێنەی پێشوودا ئاماژەم پێدابوو بەم جۆرە تەواوی پاڵپشتی زمانەکە لە ڕوکارەکەدا ڕەنگ دەداتەوە


بەشی دووەم لە بابەتەکەم چۆنیەتی زیاد کردنی زمانێکی ترە بۆ نمونە عەرەبی ، بەم چەند هەنگاوە هەر زمانێکی تر کە بمانەوێت دەتوانین دایبەزێنین بە ئاسانی :

بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا ئەم لینکە دەکەینەوە کە لیستی هەموو ئەو زمانانەی تێدایە کە پاڵپشتی کراون سەرنج بدە لێرەدا من بۆ ئەوەی زمانی عەرەبی دابەزێنم زمانی عەرەبی دەدۆزمەوە پاشان کلیک لێرە دەکەم بۆ دابەزاندنی



دواتر ئەم چەند لینکەمان پیشان دەدات کە بە پێ ی دەرچووی جووملە لە نوێترین بۆ کۆنترین ڕیزکراوە ، بۆیە لێرەدا من نوێترین هەڵدەبژێم چونکە نوێترین دەرچوی جووملە بەکاردێنم ،واتە ئەو بەشەی دەست نیشانم کردوە کلیکی لێدەکەم بۆ داگرتن


سەرنج بدە بە شێوەی فایلێکی رار داونلۆد بوو لەسەر دیسکتۆپەکەم دامناوە بەم جۆرەیە


ئێستا بۆ ئەوەی ئەم زمانە سێتەپ بکەم لە سکریپتەکەدا دەبێت بچمە کۆنترۆڵ پانێڵ پاشان ( درێژکراوەکان ) دواتر ( دامەزراندن / سڕینەوە ) هەڵبژێرم بەم جۆرە


ئێستا ئەم ڕوکارەمان بۆ دەکرێتەوە لە تابی ( دامەزراندن ) بەشێک هەیە کە دەتوانین فایلەکانی لێ بەرز بکەینەوە ، ئاگاداربە نابێت فایلی زمانەکە لە بوخچەکەی دەربهێنیت چۆن داونلۆد کراوە هەر بەوشێوە بیهێڵەوە ئەگەرنا توشی کارەکە بەم سێوازە ناڕوات ، ئێستا لەو شوێنەی کە نوسراوە ( Choose File ) من فایلی زمانەکە دەست نیشان دەکەم


ئێستا بەم جۆرە دەردەچێت دواتر کلیک لەسەر ( بارکردنی پەڕگە & دامەزراندن ) دەکەم بۆ سێتەپ بوونی زمانەکە


پاش کەمێک بەم جۆرە ئاگادارکردنەوەی سەرکەوتنی کارەکەت پێ ڕادەگەیەنرێت


ئێستا دەتوانیت سەیری لیستی زمانەکان بکەیت دەبینیت بێ کیشە زمانی عەرەبیش زیاد بوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی و بۆ سایتەکەش ، بە هەمان سێوەی سەرەتای ئەم بابەتە دەشتوانیت زمانی عەرەبی بکەیت بە زمانی سەرەکی ماڵپەڕەکەو کۆنترۆڵ پانێڵەکەش .


by Zana.J.A via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك