سلام علیکم و رحمة الله و برکاتە
سڵاو، لینکی بەرنامەی Active@ ISO Burner م بۆتان ئامادەکردووە کە بەرنامەیەکی سەرکەوتووە بۆ سووتاندنی فایلی ISO بۆ سەر CD و DVD و Blu-ray.
مەبەست لە "سووتاندن" بریتیە لەو کردارەی کە تێیدا فایلێکی ISO دەستکاری دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆسەر CD یان DVD یان Blu-ray لەلایەن بەرنامەکەوە. وشەی "سووتاندن" وەرگێڕدراوی وشەی "Burning" ی ئینگلیزییە کە هەمان مانا دەبەخشێت.
بەرنامەکە توانای سووتاندنی فایلی ISO ی هەیە بۆ سەر:
CD-R و DVD-R و DVD+R و CD-RW و DVD-RW و DL DVD+RW و Blu-ray.
تایبەتمەندییە نوێیەکانی بەرنامەکە:
١- بەرنامەکە جۆری تازەی لە CD و DVD پێ ناسێندراوە و کەموکوڕییەکانیشی کەمکراونەتەوە.
٢- سێ جۆری جیاواز لە "سووتاندن" ی تێدایە کە ئەوانیش SPTI و ASPI و SPTD ن.
٣- دەتوانێت یەک فایلی ISO لە هەمانکاتدا بسووتێنێت لەسەر زیاتر لە یەک CD یان DVD -ئەمە لە حاڵەتێکدایە کەوا تۆ چەند خوێنەرەوەیەکی CD و DVD ت بە کۆمپیوتەرەکەتەوە Connect کردبێت.
٤- لەکۆتایی پڕۆسەکەدا بەرنامەکە لە فایلێکی TXT دا هەموو ئەو زانیاری و هەڵە و کارانە دەخاتەڕوو کە لەماوەی کرداری سووتاندنەکەدا ڕوویدا.
٥- ڕێگە بە بەکارهێنەر دراوە کەوا لەدوای کۆتایی هاتنی کرداری سووتاندنەکەدا کۆمپیوتەرەکەی بکوژێنێتەوە، یان CD/DVD ـەکە خۆکارانە لە ئامێری خوێنەرەوەکە دەربێت، یان کرداری دڵنیاکردنەوە ئەنجام بدات بۆئەوەی بزانێت کەوا ئەم ISO یەی کە سووتێنرا هەمان ئەوەیە کە بەکارهێنەرەکە دەیەوێت یان نا.
بەرنامەکە بەخۆڕاییە و داوای کلیلی چاڵاککردن و ئەمشتانە ناکات. تاکو ئێستا وەشانی Active@ ISO Burner 3.0 تازەترین وەشانی بەرنامەکەیە.
قەبارەی بەرنامە: ٢.٨ مێگابایت.
تێبینی: دەتوانیت بە دوو جۆر بەرنامەکە دابەزێنیت؛
جۆری یەکەم: کە بەناوی ISO-burner.zip ـە کە تێیدا هەموو فایلە پێویستەکان ئامادەکراون و تەنها کلیک لەسەر فایلی EXE ـەکە بکە و بەرنامەکە بەئاسایی کاردەکات. بۆ دابەزاندنی ئەمجۆرە، لە ماڵپەڕەکەدا کلیک لەسەر لینکەکەی یەکەم بکە.
جۆری دووەم: کە بەناوی IsoBurner-Setup.exe ـە کە تێیدا بەرنامەیەکی Setup دادەبەزێت و هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵت دەبێت بۆ دامەزراندنی بەرنامەکە. بۆ دابەزاندنی ئەمجۆرە، لە ماڵپەڕەکەدا کلیک لەسەر لینکەکەی دووەم بکە.
پێشنیار دەکەم کە جۆری دووەم هەڵبژێرن. لە ڕووی قەبارەوە هەردوو جۆرەکە هەمان قەبارەیان هەیە.
بۆ بینینی دەیان جۆر لە بەرنامە، کلیک لێرە بکە.
بەهیوای سوود.

by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك

تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء