بۆژين : له خوشكه گه‌وره‌كه‌ی پرسی : چه‌ند گه‌ڵا به‌داره‌كه‌وه‌یه ؟
خوشكه‌كه‌ی وه‌ڵامی دایه‌وه : بۆچی ئه‌م پرسیاره ده‌كه‌ی ئازیزه‌كه‌م !؟
كچه بچكۆله نه‌خۆشه‌كه وتی : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانم كه ژیانم
كۆتایی پێدێت كاتێك گه‌ڵاكان به‌ته‌واوی ده‌وه‌رن .
خوشكه‌كه‌ی به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه� �وه وتی : كه‌واته كاتێكی دوور‌و
درێژمان له‌پێشه‌و چیمان بوێت ده‌یكه‌ین .
رۆژگار تێپه‌ری و مناڵه نه‌خۆشه‌كه له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌یدا كاتێكی
خۆشی به‌سه‌ر ده‌برد چونكه هه‌موو جۆره یارییه‌كی له‌گه‌ڵدا
ده‌كردوو هه‌رده‌م له‌لای ده‌مایه‌وه .
گه‌ڵاكان رۆژ به‌رۆژ زیاتر ده‌وه‌رین تا به‌ته‌واوی داره‌كه رووتایه‌وه ،
ته‌نها گه‌ڵایه‌ك به‌داره‌كه‌وه مابوو …
مناڵه‌كه له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌وه هه‌موو رۆژێك چاودێری ئه‌و
گه‌ڵایه‌ی ده‌كرد .. له‌وباوه‌ره‌دابوو به‌وه‌رینی ئه‌و گه‌ڵایه كۆتایی
به ژیانی دێت به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه !
پاییز تێپه‌ری .. زستانیش به‌دوایدا هات و ساڵ ته‌واو بوو ،
به‌ڵام ئه‌و گه‌ڵایه هه‌ر نه‌وه‌ری !
مناڵه نه‌خۆشه‌كه زۆر دڵخۆش بوو له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌یدا و
به به‌رده‌وامی ته‌ندروستی به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چوو تا به‌ته‌واوی
له نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاك بووه‌وه‌و له كۆتاییدا ده‌یتوانی به ئاسایی
رێ بكات …
پاش چاكبوونه‌وه‌ی .. یه‌كه‌م كار كه‌ئه‌نجامیدا ، بۆلای داره‌كه رۆیشت تا له نزیكه‌وه موعجیزه‌ی ئه‌و گه‌ڵایه بـبـیـنـێـت كه
هه‌ڵنه‌وه‌ری !
ته‌ماشای كرد گه‌ڵایه‌كی پلاستیكییه‌و به‌باشی به لقێكی
داره‌كه‌وه لكێنراوه !
پاش ئه‌وه‌ی له نهێنی گه‌ڵاكه تێگه‌یشت و زانی خوشكه‌كه‌ی
چ كارێكی بۆ ئه‌نجامداوه … به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه گه‌رایه‌وه بۆلای
خوشكه‌كه‌ی و خۆی خسته ئامێزییه‌وه

by Rahel Hseen via یانەی کوردکلیك

تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء