قۆناغەکانی خەو:

قۆناغەکانی خەو:


قۆناغەکانی خەو دابەش دەبن بۆ دوو قۆناغی سەرەکی: یەکەم- (Non-REM) کورتکراوەی non-rapid eye movement بە واتای قۆناغی خێرە نەجوڵانی چاو و لەگەڵ دووەم- (REM) کورتکراوەی rapid eye movement بە واتای قۆناغی خێرا جوڵانی چاو.

- قۆناغی یەکەم (non-REM): ئەم قۆناغەش بە سێ قۆناغی تردا دەڕوات:

+ قۆناغی یەکەم: ئەم قۆناغە ڕوودەدات کاتێک تۆ تازە ئەکەویتە خەوەوە، وە تەمەنی ئەم قۆناغە کورتە و هەمیشە کەمتر لە ١٠ خولەکە، وە ئەم قۆناغە قۆناغی سوکە خەوە کاتێک کە تۆ بە ئاسانی لە خەو بە ئاگادێیتەوە.
+قۆناغی دووەم: ئەم قۆناغە هەمیشە کۆتایی دێت بە ٣٠ تاکو ٦٠ خولەک، لەم قۆناغەدا ماسولکەکان زیاتر خاو ئەبنەوە و چالاکی مێشک کەم ئەبێتەوە.
+قۆناغی سێیەم: ئەم قۆناغە خەوێکی قوڵە و بە ٢٠ تاکو ٤٠ خولەک کۆتایی دێت. لەم قۆناغەدا چالاکی مێشک زیاد ئەبێت و ماسولکەکانی دەست بە دروست بوونەوە و گەشە ئەکەن. کەسی خەوتو لەوانەیە هەندێک جولەی هەبێت, زۆر ئەستەمە بتوانیت کەسێک بە ئاگا بێنیتەوە کاتێک لە قۆناغی سێیەم دایە.


- قۆناغی دووەم (REM): خێرایی جولەی چاو لەم قۆناغەدا زیاد ئەکات و وە خەوتنێکی قوڵترە وەک لە non-REM.

+ چاو و پێڵوەکانی چاو دەلەرێنەوە.
+ هەناسەدانی کەسی خەوتو ناڕێک ئەبێت، وە شتێکی ئاساییە ئەگەر لەم قۆناغەدا کەسی خەوتو کەم کەم هەناسەی ببڕێ (توشی بڕکانێکی کاتی بێت).


- تۆ زۆربەی خەونەکانت لە قۆناغی REMدا ئەبینیت. بەڵام لەم قۆناغەدا مێشک ماسولکەکان شەلەر دەکات، لەبەر ئەوەیە هیچ کاردانەوەیەکت بۆ خەونەکانت نابێت.

- لە خەودا کەسی خەوتو هەمیشە بە سێ قۆناغی Non-REMدا دەڕوات پێش چونە ناو قۆناغی REM. وە ئەم کردارەش ١ بۆ ٢ کاتژمێری ئەوێت پاش کەوتنە خەو. وە ئەم خولە ٣ بۆ ٤ جار دووبارە دەبێتەوە لە هەر شەوێکدا. کەسی پێگەیشتو زیاتر لە Non-REMدا بەسەر ئەبات وەک لە قۆناغی REM دا. منداڵانی بچوک و ساوا نیوەی خەوەکانیان لە Non-REM و نیوەکەیتر لە REMدا بەسەر دەبەن.
...

وەرگیراوە لە پەیجی فاڕمەسیو تایبەتە بە دوو یانەی kurdlook و kurdclick

by Rebwareki_payiz via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك