ئیبراهیمۆڤیچ دەبێتە هۆكاری وەستانی پێگەیەكی ئەلیكترۆنی

ئیبراهیمۆڤیچ دەبێتە هۆكاری وەستانی پێگەیەكی ئەلیكترۆنی



دوای راكێشانی تیروپشكی یارییەكانی قۆناغی (32) یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، هاندەرانی یانەی مالمۆی سویدی بە لێشاو روویان كردە ماڵپەری فەرمی یانەی مالمۆ بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەبارەی گەرانەوەی ئیبراهیمۆڤیچ بۆ خاكەكەیان".

یانەی پاریس سان جێرمان لە گرووپی یەكەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە شان بەشانی ریال مەدرید و شاختار و مالمۆ ، بەمەش یاریزانە سویدییەكە رووبەرووی یانەی مالمۆی ووڵاتەكەی دەبێتەوە".

پێتەر ئەهلاندری بەرپرسی راگەیاندنی یانەی مالمۆ رایگەیاند : " پاڵەپەستۆ و لۆدێكی زۆر لەسەر ماڵپەرەكەمان دروست بوو ، كە بووە هۆی وەستانی و بۆ ماوەیەك لەكاركەوت".

رێكان عزیز

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك