ئەلیگری ئاشكرای كرد یاریزانێكی پەیوەندی كرد بەیانەی بایرەن میونخ

ئەلیگری ئاشكرای كرد یاریزانێكی پەیوەندی كرد بەیانەی بایرەن میونخ


ماسیملیانۆ ئەلیگری راهێنەری یانەی یۆفانتۆس ئاشكرای كرد یاریزانی یانەكەی كینجسلی كومان پەیوەندی كردووە بەیانەی بایرەن میونخی ئەڵمانی ، دوای ئەوەی ئەم یاریزانە داوای رۆیشتنی كرد .

راپۆرتە رۆژنامەكان شەوی رابردوو ئاشكرایان كرد بایرەن میونخ گەیشتە رێكەوتن لەسەر گواستنەوەی كومان بۆیاریگای ئەلیانز ئەرینا بەبری (28)ملیۆن یۆرۆ .

ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەلگیری تەمەن (48)ساڵ رۆیشتنی كومانی دووپات كردەوە ئاشكرای كرد رۆیشتنی كینجسلی لەسەر دواوای خۆی بووەو بروایان وابووە ئەوان كارێكی باشیان كردووە لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان .

ئەلیگری زیاتر دەڵێت : لەوەرزی رابردوو كومان بەشداری نەبوو لەیاریەكان ، رۆیشتنی تەنیا لەبەر ئەوە بوو نەیتوانی ركابەری بكات لەسەر بەدەست هێنانی پێگەی سەرەكی لە پێكهاتەی یۆفانتۆس .



ن.ش

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك