بینیتێز هۆکاری دوورخستنه‌وه‌ی خامیس له پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی ئاشکراده‌کات

یاریگا- له یاری هه‌فته‌ی یه‌که‌می لالیگادا دوور له پێشبینییه‌کان خامیس رۆدریگێز له پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی ریاڵ مه‌درید دا نه‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌و یارییه دوو خاڵی له‌ده‌ستدا، ره‌خنه له بڕیاره‌که‌ی بینیتێز گیرا و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کیش باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد کێشه له نێوان ئه‌و راهێنه‌ره و ئه‌ستێره کۆڵۆمبییه‌که‌دا هه‌یه.
به‌ڵام بینیتێز ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌و باسه وتی “خامیس یاریزانێکی گه‌وره‌یه ، رۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕێت هاوشێوه‌ی ئیسکۆ و هاوڕێکانی دیکه‌ی. دوورخستنه‌وه‌ی له پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی به ته‌واوی بڕیارێکی ته‌کنیکی بوو نه‌وه‌ک کێشه‌ی که‌سی. ئه‌و یاریزانێکی زۆر باشه و کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر یارییه‌کانی یانه‌که ده‌بێت ، به‌ڵام هێشتا بڕیارم نه‌داوه ئه‌م هه‌فته‌یه کێ له پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی ده‌بێت”.
هه‌رچه‌نده که‌ریم به‌نزیمه گه‌ڕاوه‌ته‌وه یاریگاکان به‌ڵام بینیتێز به دووری زانی بتوانێت له پێکهاته‌ی سه‌ره‌کیدا بێت یاخود سه‌رجه‌م ٩٠ خوله‌که‌که به‌شداربێت.

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك

تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء