لێدوانی مێسی دوای هه‌ڵبژاردنی به‌ باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا



یاریگا-لیۆنێل مێسی به‌ بێ رکابه‌ر و به‌جیاوازییه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ و سوارێز دا ، وه‌کو باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشانکرا.

لیۆ له‌ کاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که‌دا وتی “وه‌رزی رابردوو ، وه‌رزێکی نمونه‌یی بوو. نازانم چ نهێنییه‌ک له‌ پشت ئه‌وه‌وه‌بوو به‌ڵام هه‌موو به‌یه‌که‌وه‌ زۆر به‌باشی یاریمان کردووه‌ و جێ په‌نجه‌ی خۆمان به‌جێهێشت. ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌م به‌ هاوکاری هاوڕێیانم بووه‌ و بێ ئه‌وان هه‌رگیز بارسێلۆنا نه‌ده‌گه‌یشته‌ ئێره‌”.

ئه‌مه‌ دووه‌مجاره‌ لیۆ ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت و پێشتریش له‌ وه‌رزی ٢٠١٠-٢٠١١ دا به‌ده‌ستی هێنابوو.

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك