
شارێکم دەوێ
بژی یەکێتی بژی پارتی و
بژی گۆڕان
بڕوخێ سەدام
لە شەقام و کۆڵانەلان نەنوسرابێ!
شارێک بێ
لە جێگەی هەر بینایەکی بەرز
کتێبخانەیەک بێ..
لەجێگای هەر دوکانێکی مەی
گوڵفرۆش بێ..
لەجێگەی هەر بارەگایەکی حیزب
هۆڵێکی شانۆ هۆڵێکی سینەمابێ!
شارێک
نە سیاسەت نە دەنگدان
و نە پەرلەمان
ونە مەسول ونە سەرۆکی
نەبێ!
بێ ئەوانە،
شارەکەی من
تەنانەت دادگاشی ناوێ!
شارێک
لە دیواری هەر ماڵێک ی نوسرابێ
(تکایە ڕق لێرە ڕامەگرە خۆمان خۆشەویستیمان هەیە)
شارێک
پڕ باخچە بێ پڕ دەنگی باڵندە بێ..
شارێک بێ
لە قوتابخانە مامۆستاکان
فێرمان بکەن(ڕقمان لە یەک نەبێ)
با دەرسێکمان ناوی'نەتەوە بێ،
یەکێک نیشتیمان،
یەکێک ژینگە، یەکێکیش خودا'
شارێکم دەوێ
زانکۆی با هەر تیانەبێ!
شارێک 'ئاژەڵەکانی تیا ئازار نەدرێ'
'مرۆڤ لەسەر خۆشەویستی نەکوژرێ!'
'ڕۆژنامە نووس،لەبەر نوسینێک شەهید نەکرێ'
'شاعیر بە خڵەفاو' و 'کتێب بە سوک سەیر نەکرێ'
(شارێک لەدایک بوون و مردن تەنها دیوارێکی بەین نەبێ)
شارێک (ڕێز تەنها بۆ گیرفان)
(خۆشەویستى بۆ جەستە نەبێ)
(جوانی! دەم و چاو) و( ئەقڵ تەمەن نەبێ)
شارەکەی من دەیڵێم
'با گەڕەکێکی ناوی بەختیار
و شەقامێک تەنیاو
قاوەخانەیەک شێرزاد
وکتێبخانەیەک جەمال
و گوڵفرۆشییەک لازۆ و دوکانی عەترێک دلاوەری
ناوبێ'،ئێ مەگەر نابێ؟
(شارێک
جەنابی یار
پێش هەموو شتەکان بێ
نەک لەگەڵ مەحاڵەکانا لەگەڵ هاتنی هەر شتێکا
حەسرەت بۆ نەهاتنی بخۆین..!)
جەناب زۆر ئەترسم
ئەم شارەش دروست بێ و
تۆ هەر نەیەی؟
شارێک
(تەنها مێژووی خۆشەویستی بێ
ئێستای ڕێز و
داهاتوشی وەفا)
شارێک خیانەت لەسەر مەرزەکان
دیپۆرتی جەهەنەم بکرێتەوە!
شارێک وەختێک ئینسان
پاشماوەیەکی خستە سەر زەوی
پارەی عیلاجی کەسێک بدات
کە نەخۆشە..!
چیدی مناڵی عەلاگە فرۆش و
خێزانی ئاوارەو
پیرەژنێکی گەڵامێو فرۆش
وحەمەیەکی شێتی
تیانەبێ!
مەحاڵە؟
مەگەر بۆ مەحاڵە بۆ؟
ئێستا بڵێم شارێک پڕ ڕق
پڕ درۆ پڕ ئاژاوە
یەک دنیا ناوی شار یەت
بەس بۆ خۆشەویستی
بێجگە لە مەحاڵ هیچی تر نایە
چ قورسیەکە تیایە؟!
(شارێکم دەوێ
من و ئەو..
تیایە بە ئاشکرا یەکمان خۆشبوێ!
دەستی یەک بگرین
بەدەم پیاسەوە شعری بۆ بڵێم
لە قاوەخانەیەک دانیشین
پێی بڵێم
'تۆ و شارم هێندەی یەک خۆش ئەوێ!
هەم تۆ وەک شار جوانی
و
هەم شار بۆنی خۆشەویستی
تۆی لێیە!'
هەر ئەمەیە شارێکی واو
ئەوێکی وام
هێشتا نییە..!
.
.
سۆله جاف
by Awen shaswar via یانەی کوردکلیك





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء