لە داهێنانێکى نوێدا ئامرازێکى نوێی گواستنەوە داهێنراوە کە قەبارەکەى هێندەى ئامێرێکى کۆمپیوتەرى کەسى (لاپتۆپ)ـە بەناوى (WalkCar) کە لە داێهێنانى یابانیەکانە!
گەشەپێدەر و ئەندازیارى گەنجى یابانى (Kuniako Sato) بە هاوکارى لەگەڵ گرووپێکى ئەندازیارى کۆمپانیاى Cocoa Motors ئامرازێکى نوێی گواستنەوە داهێنا بەناوى (WalkCar) کە شێوەکەى زیاتر لە خلیسکێنەیەک دەچێت زیاتر لەوەى وەک ئامێرێکى گوێزەرەوەى خۆکارانە دەرکەوێت.
گوێزەروەى WalkCar بە پاتریەکى لیسیۆم کاردەکات و لاشەکەى لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە، هەروەها ئەم ئۆتۆمبێلە بچووکە لەتوانایدایە کە کەسێک هەڵبگڕێت تا کێشى ١٢٠ کیلۆگرام لەوکاتەى کە کێشى خۆى کەمترە لە ٣ کیلۆگرام و دەتوانرێت وەک کۆمپیوتەرێکى کەسى بە ئاسانى بخرێتە نێو جانتا! خێرایی ئەو ئۆتۆمبێلە بچووکە دەگاتە ١٠ کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا و دەتوانێت دەتوانێت ١٢ کیلۆمەتر ببڕێت لەوکاتەى کە تەنها بۆ ماوەى٣ کاژێر بارگاویدەکرێتەوە، هەروەها شۆفێر دەتوانێت بەجوڵاندنى لاشەى ئاراستەکەى بگۆڕێت.
ژێدەر: Tech-WD





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء