لەگەڵ کێ دای ....هەڵوێست + تێکست,,,2015


گرنگ نیە لەگەڵ کێ دای، کێ ئێستا نازت ئەکێشێ
دەستت لە دەستی کێ دایە و ناوت چۆتە ناسنامەی کێ
قەینا ئێستا دووری لە من، قەینا ڕەنگە نەتبینمەوە
گوێ نادەم بەوەی کە تۆ نی، تاڵاوی ئیشق ئەخۆمەوە
دوعا دەکەم هەر دڵ خۆش بی، هەردەم پێکەنین بەشت بێ
هەرچەند گریانت پێ بەخشیم، بەڵام عومرم پێشکەشت بێ

ئەشق بیابانت پێ دەبڕێ و فێری خەم خواردنت ئەکا
سەختی بە ئاسان ببینی و قسەی کەس کارت تێ نەکا

خودایە هێندەی دڵتەنگی من خۆشی ببەخشە بە یارم
هەرچەند ئەو بێ وەفا دەرچوو، بەڵام چی بکەم، من ناچارم
ئەوەی هەمیشە ویستومە دڵ خۆشم کا لەم دونیایە
لەگەڵ من بی یا کەسی تر، ئاگادارت بێ خودایە


https://www.youtube.com/watch?v=OVIxMWWTQ9s

by تينا♫♥♫Ŧina via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك