هۆکارەکانی چۆڵبوونی یانە

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت


من لەم بابەتەمدا چەند هۆکارێک باس دەکەم کە بۆوەتە هۆی چۆڵبوونی یانە و هیوادارم چاکیان بکەن

1 - نا چاڵاکی سەرپەرشتیارەکان بە خۆمەوە
2 - نەبوونی یاسا بۆ سەرپەرشتیارەکان کە کاریان چی بێت و بۆ ماوەی چەند لە خەت بن و دەبێ چەند بابەت بڵاو بکەنەوە و هەندێک شتی تریش
3 - نەگۆڕینی ستایلی یانە لەگەڵ بۆنە و یادەکان . بۆ نموونە کورد توشی ناخۆشی و نەهامەتی بوو لە دەست داعش هەر هیچ نەبا دەبوایە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و بە تایبەتی کاک زانا دەستکاریەکی ستایلەکەی بکردبا و وێنەی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستانی دابنابایە و هەندێک کاری تر
4 - نەگۆڕین و دەستکارینەکردنی بەشەکان . لەوەتەی من بەبیرم دێت بەشەکان هەر وەکو خۆیانن و نە هیچ زیادی کردووە و نە هیچ کەمی کردووە و نە گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە . بەڕای من ئەوە زۆر گرنگە کەوا دەستکاریەکی تەواوی بەشەکان بکرێت
5 - ئەوە چەندین جارە داوا دەکەم کەوا ماڵپەڕێک دروست بکەن بۆ ئەوەی کوردکلیک زیاتر ئاوەدان بێتەوە بەڵام هەموو جار داواکاریەکەم ڕەت دەکرێتەوە و لە هەمان کاتدا زۆرەبی ئەندام و سەرپەرشتیارەکان پێیان باشە کەوا ماڵپەر بکرێتەوە . کاک زانا تەنها جارێک نەبێت وابزانم داوای لێم کرد کەوا کارەکانم ببینێت . کاک زانا من کارێک پڕۆفێشناڵ نەبێت و شاز نەبێت نایکەم و ئەوە زۆربەی هاوڕییان من دەناسن و کارەکانی منیان بینیوە .
6- کاک زانا دوایین سەردانی لە 5/4/2015 ئەی هاوار چۆن دەبێت خاوەن یانە ئەوەنە درەنگ سەردانی یانە بکات ؟ شتی وا لە کوێ هەیە ؟ کاکە مەجالت نیە 3 بەڕێوەبەری تری گشتی دابنێ ؟ کەوا زۆر سیقەت پێیانە و تەواوی دەسەڵاتەکانیان پێبدە ؟


هەر ئەوەندە بەسە . ئەگەر هەر یەکێک شتێکی تری هەیە فەرموو با باسی بکات

by عادل سنجاری via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك