گۆڕانکارییەکی گەورە لە یاسایەکی چامپیۆنزلیگ و گورزێکی کوشندە بۆ یانە ئینگلیزییەکان


یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بڕیاریدا گۆڕانکاری لە چۆنیەتی دیاریکردنی سەرکردەی کۆمەڵەکان بکات لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

بەگوێرەی ساڵانی پێشوو ئەو یانانەی لە ریزبەندی ویفادا زۆرترین خاڵیان کۆکردبووەوە دەکرانە سەرکردەی هەشت کۆمەڵەکەی قۆناغی ٣٢. بەڵام لە وەرزی داهاتووەوە سەرکردەی کۆمەڵەکان بۆ پاڵەوانی حەوت خولە سەرەکییەکەی ئەورووپا دەبێت لەگەڵ پاڵەوانی وەرزی ئەمساڵی خولەکە.

لە خولێکی وەکو پریمەرلیگدا کە زیاتر لە یانەیەکی بەهێزی تێدایە تەنها یەکێکیان دەبنە سەرکردەی کۆمەڵەکان بەوپێیەی هیچ نوێنەرێکیان نیە لە چوارگۆشەی زێڕیندا، بەوەش یانەکانی وەکو ئارسناڵ و مانچستەر یونایتد و مانچستەر ستی لەگەڵ پاڵەوانی خولەکانی دیکەی وەکو ئیسپانیا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دەکەونە یەک کۆمەڵە و چانسی گەیشتنیان بە قۆناغی داهاتوو لاوازتر دەبێت.

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك