ب،کارەکانی تۆرێ | پیلیگرینی کەسێکی لاوازە

کاروان فاخر


تۆرێ

تۆرێ



یاریگا

مانوێل پلیگرینی، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەرستی پاش ئەوەی گلەیی لە ئاستی یایا تۆرێ ناوەڕاستکاری یانەکەی کرد، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانەی هێنایە دەنگ.


دیمێتری سلۆک، بەڕێوەبەری کارەکانی تۆرێ کۆتدیڤواری ،لە وەڵامی بەڕێوەبەری هونەری یانەی مان ستی ووتی” پیلیگرینی و بەرپرسانی یانە، پێیانوایە ئەو یاریزانە دەبێت هەموو کارێک بکات لەناو یاریگادا،بەپێچەوانەوە پێیانوایە ئاستی دابەزیوە لەم وەرزەدا. ئەوان پێویستە بیر لەوە بکەنەوە کە تۆرێ سەرەتای ئەم وەرزە بەشداری لە جامی جیهانی و پالەوانێتی ئەفڕیقیا کردووە بۆیە هەست بە ماندوبونێکی زۆر دەکات و ئاستی وایلێهاتووه‌.


لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ناوبراو هێرشی کردە سەر پیلیگرینی و بە کەسێکی لاوازی ناوبرد،بەهۆی ئەوەی کە پێویست بوو ئەو پشتگیری لە تۆرێ بکات،نه‌ک به‌م شێوه‌یه‌ باسی بکات.


سه‌رچاوه‌ یاریگانێت

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1F1mZ3q






by kurdosite via كوردی پۆست
شكرا لك ولمرورك