پێكهاته‌ى چاوه‌روان كراوى به‌رشلۆنه‌

پێكهاته‌ى چاوه‌روان كراوى به‌رشلۆنه‌



وا بریاره‌ سبه‌ینىَ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ میواندارى یانه‌ى خیتافى بكات له‌میانه‌ى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى (34)خولى لالیگا ،ئه‌م یاریه‌ له‌كاتژمێر (9)شه‌و به‌رێوه‌ ده‌چێت .

یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كه‌تالۆنیا ئه‌م یاریه‌ ئه‌نجام ده‌دات دواى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یانه‌ى ئیسپانیۆل له‌یارى دێربى به‌ئه‌نجامى دوو گۆلى خاوێن و كۆى خاڵه‌كانى كرده‌ (81).

له‌به‌رامبه‌ردا خیتافى له‌ پله‌ى (13)ریزبه‌ندى دێت به‌كۆكردنه‌وه‌ى (36)خاڵ ،ماوه‌ى سىَ یاریه‌ نه‌یتوانیوه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌دوویارى دۆراوه‌و له‌یاریه‌ك یه‌كسان بووه‌ .

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئاشكرایان كردووه‌ چاوه‌روان ده‌كرێت لویس ئه‌نریكى راهێنه‌رى به‌رشلۆنه‌ به‌م پێكهاته‌یه‌ یارى بكات .

گۆلچى / برافۆ

هێلى به‌رگرى / ئه‌لفێش ، پیكى ، ماتیۆ ، ئه‌دریانۆ

هێلى ناوه‌راست / چاڤى ، بۆسكوێس ،راكیتیچ

هێرشبه‌ر / میسى ،سوارێز ، نیمار





ن.ش

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك