چەند ئامارێکی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ


ياريكا
رۆناڵدۆ و مێسی لە هیچ کامێک لە دوو یارییەکەی چوون و هاتنی قۆناغی هەشت گۆڵیان تۆمارنەکرد. ئەمەش یەکەمجارە روودەدات لە دواین ١٠ ساڵدا کە ناویان لە لیستی گۆڵکەرانی ئەم قۆناغەدا نەبێت.
بارسێلۆنا بۆ ١١هەمین جار لە مێژوویدا گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین ، ئەمەش ژمارەی پێوانەییە. ریاڵ مەدرید و بایەرن میونشن لەدوای ئەو دێن بە ١٠ جار بۆ ریاڵ و نۆ جار بۆ بایەرن . (لە فۆرمی تازەی چامپیۆنزلیگ لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە).
ریاڵ و بایەرن ژمارەی پێوانەیی خۆیان شکاند لە گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕین بۆ زۆرترین جار لەسەریەک. هەردووکیان پێنجەم وەرزە بەدوای یەکدا دەگەنە ئەم قۆناغە. بەڵام زۆرترین گەیشتن بەو قۆناغە لە مێژوودا بە ناوی بارسێلۆناوەیە بە شەش گەیشتنی لەسەریەک لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧-٢٠١٣
بردنەوەکەی بارسا بەرامبەر پاریس سان جێرمان، هەشتەم بردنەوەی لەسەریەکی ئەو یانەیەبوو. بەوەش تەنها دوو یاری دوورە لە ژمارە پێوانەییەکەی ریال و بایەرن بە ١٠ یاری.
لە کۆی ٨٨ یانەی گەیشتوو بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین دا ، ٢٢یان ئیسپانی بوونە. ئەوەش زۆرترین یانەی یەک وڵاتە گەیشتبێت بەو قۆناغە. هەروەها لە دواین پێنج ساڵدا بە بەردەوامی زیاتر لە یانەیەکی ئیسپانی لە چوارگۆشەی زێڕیندا بووە، ئەمەشیان هەر ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی یە.
١٠ ساڵ تێپەڕی بەسەر دواین جار، یانەیەکی قۆناغی هەشت گەشتبێتە لێدانی یەکلاکەرەوە. دواین جار لە وەرزی ٢٠٠٤-٢٠٠٥دابوو لە نێوان ئایندهۆڤن و لیۆن.
لە دوو یارییەکەی بایەرن و پۆرتۆدا ١١ گۆڵ تۆمارکرا بەکۆی گشتی. ئەمەش دوو گۆڵی کەمتر بوو لە ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵ لە نێوان دوو یانەدا لە یەک قۆناغ.
کۆی گشتی گۆڵەکانی قۆناغی هەش ١٩ گۆڵ بوون. ئەمەش کەمترین ڕێژەی گۆڵە لەوەتەی وەزی ٢٠٠٧-٢٠٠٨.
بایەرن میونشن تەنها یانەیە لە مێژووی خولەکەدا لە یەک وەرزدا توانیویەتی دوو جار لە نیوەی یەکەم پێنج گۆڵ یان زیاتر تۆماربکات. مانگی ١٠ بەرامبەر بە رۆما و ئەمجارەش بەرامبەر پۆرتۆ.
بە بایەرنەوە، تەنها پێنج یانە توانیویانە پێنج گۆڵ لە نیوەی یەکەمی یارییەکی چامپیۆنزلیگ تۆماربکەن.
پۆرتۆ خاوەنی زۆرترین دۆڕانە لە چامپیۆنزلیگ بە ٥١ یاری. وە قورسترین دۆڕانیان بەرامبەر بایەرن بوو بە ئەنجامی ٦-١. ریکۆردی پێشووتریان بەرامبەر ئارسناڵ بوو بە ئەنجامی ٥-٠ لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠.
گۆڵەکەی جاکسن مارتینێز بەرامبەر بایەرن ، گۆڵی ژمارە ٢٠٠ی پۆرتۆ بوو لە چامپیۆنزیگ. بەوەش یانە پۆرتوگالییەکە بووە نۆهەم یانە لە مێژوودا بتوانێت بگاتە ئەو ژمارە گۆڵە لە خولەکەدا.
یارییەکەی ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیکۆ مەدرید، یاری ژمارە ١٤٠ی ئەنشلۆتی بوو وەکو راهێنەر لە چامپیۆنزلیگ. هێشتا ٥٠ یاری ماوە تاوەکو بتوانێت ژمارە پێوانەییەکە بشکێنێت کە بە ناوی سێر ئەلێکس فێرگسۆنە.

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك