یوڤی و نازناوەكە تەنها یەك خاڵیان نێوانە

یوڤی و نازناوەكە تەنها یەك خاڵیان نێوانە


لەمیانەی یارییەكانی هەفتەی (33) خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی یوڤینتۆس لەنێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی (3 – 2) لە یانەی فیۆرەنتینای بردەوە و پێویستی بە یەك خاڵی دیكە هەیە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە".

سێ گۆڵەكەی یانەی یوڤینتۆس یاریزانان " كارلۆس تێڤێز(2) گۆڵ و فێرناندۆ لیۆرێنتی " تۆماریانكرد ، دوو گۆڵەكەی فیۆرەنتینا یاریزانان " گۆنزالۆ رۆدریگێز و جۆسێپ ئیلیچیچ " تۆماریانكرد ، هەر لەیارییەكە یاریزان (گۆنزالۆ رۆدریگێز) لێدانێكی سزای لەدەستدا".

ئەمەو یوڤینتۆس بە كۆكردنەوەی (76) خاڵ پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتووە و یانەی لازیۆ بە (62) خاڵ پلەی دووەمی گرتووە بۆیە یانەی یوڤی پێویستی بە یەك خاڵی دیكە هەیە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوان".

رێكان

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك