بە سێ خولەك ددانت سپی بكەرەوە

چەندین ڕێگا هەیە بۆ سپیكردنەوەی ددانەكان دەتوانن بە بەكارهێنانی ئەم ڕێگایە تەنها لەماوەی سێ خولەكدا ددانەكانتان سپی بكەنەوە :


پێویستیەكان:
1-دوو كەوچكی چا ئاوی لیمۆ.


2-دوو كەوچكی چا بیكن پاودەر.


3-كەمێك ئاو.


4-دەرمانی خاوێنكردنەوەی ددان.


5-فڵچەی ددان.


چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەم پێكهاتانە:


سەرەتا پێویستە پكین پاودەرەكە لەگەڵ دەرمانی خاوێنكردنەوەی ددان تێكەڵاو بكرێت و ئەم تێكەڵەیە لەڕێی فڵچەی ددان خاوێنكردنەوەوە بهێنرێت بە ددانەكاندا و دواتر غەر غەرە بە تێكەڵەی ئاو و ئاوی لیمۆكە بكرێت و جارێكی دیكە فڵچەی ددان بە ددانەكاندا بهێنرێتەوە و ئاو بە دەمدا بكرێت .


دەتوانن هەفتەی یەكجار ئەم تێكەڵەیە بۆ سپیكردنەوەی ددان بەكاربهێنن هەتا دەگەنە ئەو ئەنجامەی دەتانەوێت.


سەرچاوە: خةندان

by sara-98 via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك