هەردوو گوندی (موڕڕەو بان شاخ) بە تەواوەتی كەوتنەدەست هێزەكانی پێشمەرگەو لە گوندی (عەتشانە)ش شەڕ بەردەوامە.
بەپێی دواین زانیارییەكانی پەیامنێری (كەركوك ناو) لە بەرەی پێشەوەی شەڕ لە نزیك قەزای داقوق، لە ئێستادا لە گوندی (عەتشانە) شەڕ بەردەوامە لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو چەكدارانی “داعش”دا.
بەڵام نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا دەڵێت پێشمەرگە گوندی عەتشانەی كۆنترۆڵكردووە.
پەیامنێرمان رایگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگە هەردوو گوندی (موڕڕەو عوزێریە)یان بە تەواوەتی كۆنترۆڵ كردووە.
بەپێی زانیارییە بەراییەكان تا ساتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە لە شەڕی ئەمڕۆدا “سێ پێشمەرگە شەهیدبونو 12 پێشمەرگەی تریش بریندارن”، دوان لە پیشمەرگە “شەهیدەكان” بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراوەوە كوژراونو یەكێكی تریشیان بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی جۆری هەمەر لە گوندی عوزێرییە كوژراوە.
بەڵام تائێستا زیانەكانی چەكدارانی “داعش” نازانرێت.
بەپێی زانیارییەكان لە سنوری ناحییەی تازەش، لە گوندی بەشیر حەشدی شەعبیو پۆلیس لەگەڵ چەكداراندا لە شەڕدان.
كاروان ساڵحی- كەركوك ناو
ف.ح
سهرچاوه Kirkuk Now
by kurdosite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء