http://ift.tt/eA8V8J
chalack
فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق، بۆ کۆچی دوای کەسایەتی ناسراوو دیاری ناوچەی گەرمیان و چەمچەماڵ و سەرۆکی عەشیرەتی ھەمەوەند کەریم ئاغای ھەمەوەند، پرسەنامەیەک ئاراستەی خێزان و خانەوادەی ھەمەوەند دەکات و رایدەگەیەنێت: کەریم ئاغا کەسایەتیەکی سەنگین و ناوداربوو لە کۆمەڵی کوردەواری، نیشتمانپەروەرو کوردپەروەرێکی دڵسۆزیش بوو، ھەمیشە مایەی برایەتی و خۆشەویستی بوە لە نێو کۆمەڵانی خەڵکداو بەردەوام پەیوەندی دۆستایەتی گەرمی ھەبوە لەگەڵ سەرکردەو ھێزە سیاسیەکان، ئەمەش شانازییە بۆ خانەوادەو بنەماڵەو خزمانی ھەمەوەندو دۆست و ناسیاوانی کۆچکردوو.
لەپەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە گیانی کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوریی و ئۆقرەیش بەھەموو لایەک ببەخشێت و ئەوە دوایین ناخۆشی و خەم بێت.
سهرچاوه Kurdsat
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء